لە بەشێکی هەرێم نمەباران دەبێت و بەشێکی دیکە خۆڵبارین



شارەزایەکی کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندە ڕایەگەیاند، بارانێکی کەم ھەندێ ناوچە دەگرێتەوە، خۆڵبارینەکەی عێراقیش هەندێک ناوچەی هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە لە ئەنجامی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆ لە دەریای ناوەڕاستەوە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری لە کاتەکانی پاش نیوەرۆدا دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەھەندێ شوێن و کاتدا نمە باران دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، شەپۆلێکی مامناوەندی خۆڵبارینیش لە ڕۆژئاوای عێراقەوە دروست دەبێت بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ناوەراستی عێراق و کاریگەریەکی کەمی دەبێت لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک، ھەولێر و ئیدارەی گەرمیان.

وتیشی، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ جێگیر دەبێت و لە ھەندێ ناوچەدا 1 پلە نزمدەبێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لەنێوان 5-20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ئاڕاستەی با لە گۆڕاندا دەبێت.

تیپی تۆپی پێی کورتەباڵاکانی کوردستان لە ئێران سەرکەوتنیان تۆمار کرد
پێشت تیپی تۆپی پێی کورتەباڵاکانی کوردستان لە ئێران سەرکەوتنیان تۆمار کرد
بۆ مانگی ڕەمەزان لە “خەڵک” ەوە داوایەک لە هاووڵاتییان دەکرێت
دواتر بۆ مانگی ڕەمەزان لە “خەڵک” ەوە داوایەک لە هاووڵاتییان دەکرێت
ەیوەندیدار