تۆوی چیا و سوودە تەندروستییە ناوازەکانی لەسەر جەستە بزانە



لەمێژە هاووڵاتییان بۆ بەدەستهێنانی چەندین سوودی تەندروستی پەنایان بۆ تۆوی چیا بردووە، لە جیهانیشدا لەنێو تۆوە پڕ سوود و گرنگەکان بۆ جەستەی مرۆڤ دانراوە.

تۆوی چیا، تۆوێکی ئیسپانییە لە مەكسیك دەڕوێت سەرچاوەكەی ڕووەكێكە بە ناوی سالفیا، لەنێو ئەو تۆوانەدا پۆلێنکراوە کە سوودی تەندروستی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە.

تۆوی چیا بە چەندین هۆکاری تەندروستی بەکاردەهێنرێت، بە مەبەستی تێربوون و دابەزاندنی كێش دەخورێت ئەمە سەرەڕای چەندین سوودی دیكەی ئەم تۆوە، پسپۆڕانی خۆراك پێشنیاری تۆوی چیا دەكەن وەك جێگرەوەیەك بۆ نانی سپی دابنرێت كە ڕێگرە لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ ، ئەو بڕەی دەبێت بخورێت ڕۆژانە نزیكی ٢٠ گرامە (كەمتر لە دوو كەوچكی بچووك) لەبەرئەوەی بڕێكی زۆر لە دژە ئۆكسید لە پێكهاتنیدا هەیە بە بەراورد بە تۆوەكانی دیكە.

تۆوی چیا دەوڵەمەندە بە هەموو ماددە خۆراكییە بەسوودەكان وەك: ترشەكانی ئۆمێگا ٣،  کاربۆهیدرات و پڕۆتین، ڕیشاڵی خۆراكی وکالسیۆم و دژە ئۆكسیدەكان، دوو كەوچك لە تۆوی چیا ١٣٩ کالۆری تێدایە لەگەڵ ٤ گرام پڕۆتین و ٩ گرام چەوری و ١٢ گرام لە كاربۆهیدرات و ١١ گرام لە ڕیشاڵ ئەمە سەرەڕای ڤیتامین و کانزاکان.

تۆوی چیا بڕێكی باش لە كانزاكانی تێدایە كە بەسوودە بۆ تەندروستی وەك كانزای (كالسیۆم، فۆسفۆر، مەگنیسیۆم) بە ڕێژەی ٪١٨ كالسیۆم لە پێكهاتنیدا هەیە.

تۆوی چیا بە ڕێگایەكی كاریگەر بۆ زاڵبوون بەسەر برسێتی دادەنرێت و پارێزگاریكردن لە خشتەی خۆراكی، تۆوی چیا لە لای هەمووان تامێكی خۆشی هەیە و تامەكەی نزیكە لە گوێزەوە، دەتوانرێت ئاسایی تۆوەكە بخورێت یاخود بهاڕدرێت، دەتوانرێت بکرێتە زۆربەی خواردن و خواردنەوەكان و لەگەڵ ژەمی بەیانیدا بخورێت، لەگەڵ سۆسەكان، سەوزەوات، برنج ، ماست، تەنانەت لەگەڵ شیرینیدا دەخورێت.

زۆر دەنگۆ هەن سەبارەت بە ئەوەی تۆوی چیا یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی كێش چونكە هەست بە تێربوون دەكەیت لە كاتی خواردنیدا وە ئەگەر بڕێكی كەم لەم تۆوە بخۆیت كێشت دادەبەزێت، بەڵام توێژینەوەیەكی زانستی بۆ ئەم بابەتە ئەنجام درا كە لە ماوەی ١٢ هەفتەدا لە ئەنجامدا هەست بە هیچ نەمانی ئارەزووی خواردن و كەمبوونی كێش نەكرا.

پڕۆفیسۆر دەیڤد نیمان گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی لە دوای خواردنی ٥٠ گرام لە تۆوی چیا هەموو ڕۆژێك بە بەردەوامی یارمەتیدەر بووە لە دابەزاندنی كێش و باشكردنی كاری دڵ ئەمە لەگەڵ ئەوەی چەند دەرئەنجامێكی دیكە دەرچوون كە تۆوی چیا كاریگەری زۆرباشی هەیە لەسەر دڵ و كاریگەری نییە لەسەر كەمبوونی كێش.

مامۆستایان بۆ ڕەتکردنەوەی “هەژماری من” خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
پێشت مامۆستایان بۆ ڕەتکردنەوەی “هەژماری من” خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
تیپی تۆپی پێی کورتەباڵاکانی کوردستان لە ئێران سەرکەوتنیان تۆمار کرد
دواتر تیپی تۆپی پێی کورتەباڵاکانی کوردستان لە ئێران سەرکەوتنیان تۆمار کرد
ەیوەندیدار