‎كەی ڕەگەزی کۆرپەلە دیاری دەکرێت؟



ڕاوێژکارێکی نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵ بوون سەبارەت بە دیاریکردنی ڕەگەزی کۆرپەلە ڕایگەیاند، “دایک لەسەرەتای قۆناغی دووگیانیدا بیر لە ڕەگەزی کۆرپەلەکەی دەکاتەوە، بەڵام لە هەفتەی ١٨ی دووگیانی دەتوانرێت دیاری بکرێت”.

دكتۆرە هودی محی الدین، ڕاوێژکاری نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵ بوون ڕایگەیاند، زانینی ڕەگەزی کۆرپەلە یەکێکە لەو شتە گرنگانەی کە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی دووگیانیدا دێتە مێشکی دایکەوە، وە دیاریکردنی ڕەگەزی کۆرپەلە دەتوانرێت دەستنیشان بکرێت بە سۆنەر دوای ئەوەی کۆرپەلەکە دەگاتە هەندێک قۆناغی گەشەکردنی.

‎ئاماژەی بەوەکرد، لە هەفتەی ١٨ی دووگیانی، پزیشکی سۆنەر زۆرجار دەتوانێت ڕەگەزی کۆرپەلە دیاری بکات، چونکە بە شێوەیەکی زۆر ڕوون و ئاشکرا سۆنەر توانایی هەیە ڕەگەزی منداڵ دیاری بکات لەناو منداڵدانی دایکدا، ئەوەش ئەگەر کۆرپەلە لە دۆخێکدا بوو کە ڕێگە بە بینینی ئەندامەکانی زاوزێ بدات.

‎بە وتەی ئەو پزیشکە، هەرچەندە ئەندامەکانی زاوزێی کۆرپەلە لە هەفتەی شەشەمی دووگیانیەوە دەست بە دروستبوون دەکەن، بەڵام نێر و مێ لە پشکنینی سۆنەردا زۆر لەیەک دەچن تا نزیک ١٤ هەفتەیی، ڕەنگە جیاکردنەوەی ڕەگەزی کۆرپەلە تەنانەت دوای چەند هەفتەیەکیش قورس بمێنێتەوە.

‎ دكتۆرە هودی محی الدین وتیشی، پشكنین بەسۆنار باشترین و سەلامەتترین ڕێگایە بۆ زانینی ڕەگەزی كۆرپەكەت كە جێگای متمانەیە و لە هەفتەی 18- 20ی دووگیانی و بەسەرەوە ئەنجامی تەواوت دەداتێ، كە ڕێژەكەی دەگاتە 80-90% بە مەرجێك پشكێنەری سۆنار بەوردی تێبینی نێوان قاچەكانی كۆرپەكەت بكات.

دادگا دووریخستەوە و سودانی پێشوازی لێکرد
پێشت دادگا دووریخستەوە و سودانی پێشوازی لێکرد
کەشانسی پێشبینی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند
دواتر کەشانسی پێشبینی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند
ەیوەندیدار