کەشانسی پێشبینی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاسمانی کوردستان ساماڵ دەبێت و لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتووشدا گەرما نزیکەی شەش پلە بەرز دەبێتەوە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش 1-2 پلە بەرز دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ هەینشی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور .

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما زیکەی 2 – 4 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 17

سلێمانی : 15

دهۆک : 17

زاخۆ : 17

هەڵەبجە : 16

کەرکووک : 18

سۆران : 16

حاجی ئۆمەران : 5

گەرمیان : 20

‎كەی ڕەگەزی کۆرپەلە دیاری دەکرێت؟
پێشت ‎كەی ڕەگەزی کۆرپەلە دیاری دەکرێت؟
مووچەی خانەنشینانی عێراق دابەش دەکرێت
دواتر مووچەی خانەنشینانی عێراق دابەش دەکرێت
ەیوەندیدار