دادگا دووریخستەوە و سودانی پێشوازی لێکرد



سودانی و حەلبوسی کۆبوونەوە و دەربارەی پەلەکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆیان کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبی تەقەدوم کرد.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پشتیوانیکردنی حکومەت بۆ تەواوکردنی کارنامەکەی کراو و جەختیش لە گرنگیی پەلەکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران کرایەوە.

حەلبوسی بە پێویستیزانی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر بنەمای دەستکەوتی هەڵبژاردن و ئەو ڕێککەوتنە سیاسییە یەکلا بکرێتەوە کە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتی لەسەر پێکهێنرا.

ڕۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2023 دادگای فیدراڵی، ئەندامێتی محەمەد حەلوبسی لە ئەنجومەنی نوێنەران هەڵوەشاندەوە، دواتریش سکاڵا لەسەر شەعلان کەریم تۆمارکرا کە سەر بە کوتلەی حەلبوسییە و لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکەدا زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا، دادگای فیدراڵیش، یەکلاکردنەوەی سکاڵاکەی بۆ مانگی نیسانی داهاتوو دواخست.

ڕێبەر ئەحمەد: هێشتا زووە قسە لەسەر پڕۆژەی “هەژماری من” بکرێت
پێشت ڕێبەر ئەحمەد: هێشتا زووە قسە لەسەر پڕۆژەی “هەژماری من” بکرێت
‎كەی ڕەگەزی کۆرپەلە دیاری دەکرێت؟
دواتر ‎كەی ڕەگەزی کۆرپەلە دیاری دەکرێت؟
ەیوەندیدار