تۆڕی مافی مرۆڤی سووریا: لە دەستپێكی شەڕەوە 717 رۆژنامەنووس کوژراون



تۆڕی مافەکانی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند، لە دەستپێکی شەڕی ناوخۆ لە سووریا تاوەکو ئێستا 717 رۆژنامەنووس و میدیاکار کوژراون.

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕاگەیاندن، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی سووریا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە، لە ڕاپۆرتەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە لەسووریا بەهۆی شەڕی ناوخۆوە پێشێلکاری بەرامبەر ئەوانەی لەبواری رۆژنامەوانیدا کار دەکەن بەردەوامە، لە ئازاری 2011ەوە تاوەکو ئێستا لەوەتەی شەڕی ناوخۆ لەو وڵاتە سەریهەڵداوە، 717 ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکار کە شەشیان ژنن و نۆیان بیانین کوژراون.

ئاماژەبەوەشکراوە، 554 ڕۆژنامەنووس لەوانەش پێنج ڕۆژنامەنووسی بیانی و یەک ڕۆژنامەنووسی ژن لەلایەن دەسەڵاتدارانى حکومەتەکەى بەشار ئەسەد و گرووپە چەکدارییەکانى نزیک لە ئێران کوژراون، 24 ڕۆژنامەنووسی دیکەش لە هێرشی ئاسمانیی ڕووسیادا کوژراون.

هەروەها 64 ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکار لەمیانی شەڕی ناوخۆدا لەلایەن چەکدارانى داعشەوە کوژراون، کە سیانیان بیانی و دووانیان ژن بوون.

لەئاکامی ئەو هێرشانەی لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشەوە ئەنجامدراوە، ڕاگەیاندنکارێک کوژراوە و 36 ڕاگەیاندنکاری دیکەش کە یەکێکیان بیانییە لەلایەن لایەنە نادیارەکانی دیکەوە کوژراون.

گەنجێک لە لافاوەکەی کەرکووک ڕزگار دەکرێت
پێشت گەنجێک لە لافاوەکەی کەرکووک ڕزگار دەکرێت
خەڵاتی ئازادی ڕاگەیاندنی یونسکۆ بەخشرایە ڕۆژنامەنووسانی غەززە
دواتر خەڵاتی ئازادی ڕاگەیاندنی یونسکۆ بەخشرایە ڕۆژنامەنووسانی غەززە
ەیوەندیدار