گەنجێک لە لافاوەکەی کەرکووک ڕزگار دەکرێت



بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە کەرکووک لافاو دروستبوو، لەلایەن هاووڵاتییانی ناوچەکەوە گەنجێک لە خنکان ڕزگار دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، بەپێی ماڵپەڕی “شەفەق نیوز” کە بڵاویکردەوە، هاتنی لافاو لە ڕووبارێكی باشووری كەركووك، دەبێتە هۆی بردنی گەنجێكی شارەدێی تازەخورماتووی باشووری شارەكە، بەرلە خنكانی هاووڵاتییانی ناوچەكە ڕزگاری دەكەن.

لافاوەكەی كەركووك بووەتە هۆی ژیانەوەی ئەو ڕووبارانەی ناوچەكە كە پێشتر بەهۆی وشكەساڵییەوە وشك بووبوون، دوێنێ لافاوی یەكێک لە لقەكانی ڕووبارەكەی تازەخورماتوو، بووە هۆی بردنی گەنجێك، سێ هاووڵاتیی شارەدێیەكە کاتێک دەیبینن کە خەریکە دەخنکێت، هەوڵی ڕزگاركردنی دەدەن و توانیان گەنجەکە لە خنکان ڕزگار بکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە، شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە شارەکانی عێراقی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە لافاو دروستبووە و چەند هاووڵاتییەکیش گیانیان لەدەستداوە.

دیمەنی ساتی ڕزگارکردنی گەنجەکە لە لینکەکەدایە.

داهاتى نانەوتیى سلێمانى لە مانگى نیساندا بڵاوکرایەوە
پێشت داهاتى نانەوتیى سلێمانى لە مانگى نیساندا بڵاوکرایەوە
تۆڕی مافی مرۆڤی سووریا: لە دەستپێكی شەڕەوە 717 رۆژنامەنووس کوژراون
دواتر تۆڕی مافی مرۆڤی سووریا: لە دەستپێكی شەڕەوە 717 رۆژنامەنووس کوژراون
ەیوەندیدار