تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشی کردە سەر دێرک



بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، هێزەکانی تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بە چوار هێرش 4 ئۆتۆمبێلیان لە ناوچەی دێریک کردە ئامانج، و.یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی کراوەتە ئامانج، لە هێزەکانی سۆتۆرۆیە، سەر بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی جەزیرە.

بەپێی هەواڵێکی دەنگی ئەمریکا، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا 3 ئەندامی سۆتۆرۆ کوژران و 5 کەسیش بریندار بوون کە 3 کەسیان هاووڵاتی سڤیل بوون.

هێزی سۆتۆرۆ هێزێکی ئاسایشی ناوخۆی ئەنجوومەنی سەربازی سوریایە و لەژێر دەسەڵاتی هێزە ئاسایشییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادایە.

بەپێی سەرچاوەکان بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دێریک و یەکێک لە ئۆتۆمبێلانەشی بریندارەکانی دەگواستەوە بۆ نەخۆشخانە، جارێکی دیکە کراوەتە ئامانج، سەدان کەسیش بۆ خوێن بەخشین سەردانی نەخۆشخانەی شارەکە دەکەن.

ڕۆژئاوای كوردستان کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پەسەندکرد
پێشت ڕۆژئاوای كوردستان کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پەسەندکرد
ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و كەسێك گیانی لەدەستدا
دواتر ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و كەسێك گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار