ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و كەسێك گیانی لەدەستدا



بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئاگر لە ماڵێك كەوتۆتەوە و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ چوار شەممە 28/2/2024، لە ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێك لە گەرەكی زیلان ڕوویدا.

ڕاشیگەیاندووە،، پاش گەیشتینی تیمەكانمان ھاووڵاتییەك بە ناوی (مقدم، فەریدون سەدیق) گیری خواردبوو لە نێو ماڵەكەیدا لە پاش دەرھێنانی لەلایەن تیمەكانمان ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا.

ئاشكراشی كردووە، ئەو هاووڵاتییە لە ڕێگەدا گیانی لەدەستدا بەھۆی ھەڵمژینی دووكەڵەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە شەوی ڕابردوو ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر كەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 200 دووكان سووتا و زیانێكی زۆری ماددی بەر هاووڵاتیان كەوت.

تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشی کردە سەر دێرک
پێشت تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشی کردە سەر دێرک
ئەپێک دەتوانێت خەمۆکی مرۆڤ دەستنیشان بکات
دواتر ئەپێک دەتوانێت خەمۆکی مرۆڤ دەستنیشان بکات
ەیوەندیدار