بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی باسی سزادانی مامۆستایان دەکات



بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا زانیاری نوێ لەسەر سزاکانی مامۆستایان دەخاتە ڕوو و دەڵێت” ئەمە بڕیارێکی بەکۆمەڵی پەروەردەکان بووە و دەشبێت پێکەوە بڕیاری لێبدەین”.

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ئەمڕۆ یەک شەممە 25/2  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، لەسەرەتای بایکۆتەوە و دەتوانم بڵێم لە پێنج مانگی یەکەمدا لە گوڵ کاڵترمان بە مامۆستایان نەوتووە، بەڵام پاش ئەو هەمووکاتە دەبێت ڕێکاری یاسایی و ئیداری بگرینەبەر،

وتیشی،” بابەتی سزادانی مامۆستایان بڕیارێکە و هەموومان پێکەوە بڕیارمانداوە، کاتێک دەچینە لای حکومەتی عێراقی و دەڵێن لە سلێمانی دەوام ناکەین ، ئەم بابەتە لە ڕووی یاساییەوە لەسەرمان دەکەوێت”،

ئاماژەی بەوەشدا،  حکومەتی ناوەندی لە ڕووی یاسایی و قانونی دەیەوێت حکومەتی هەرێم لاواز بکات، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری لەسەر ئەم پرسە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە بکەن، بڵێن ئەو مامۆستایانە خۆیان دەوامیان نەکردووە بۆچی مووچەتان پێداون، چونکە ئەوان لەسەر بابەتە یاساییەکان بیانویان هەیە، و ئێمە مەجبورین ئەم ئیجرائاتانەمان هەبێت،  بۆئەوەی بتوانین لە لێپرسینەوەکان دەرچین و پارەی مووچەی مامۆستایان نەبڕن، بەتایبەت لە ئێستادا چونکە حکومەتی عێراقی پارە بۆ مووچە دەنێرێت،

دەربارەی مامۆستایانی وانەبێژ، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، بڕیاربی حکومەتی هەرێم بوو کە وانەبێژان بکرێنە گرێبەست، بەداخەوە ئەگەر حکومەتی عێراق بودجە و مافەکانی حکومەتی هەرێمی نەبڕیایە، بە دڵنیاییەوە ئێستا مامۆستایانی وانەبێژ گرێبەست بوون و دەشتوانم بڵێم ڕەنگە ئێستا کرابوبیتن بە هەمیشەیی، بەڵام دڵنیایان دەکەمەوە هەمواری یاسای بودجە بکرێتەوە دەیانکەین بە گرێبەست.

ئەم لێدوانەی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەکاتێکدایە، دوێنێ 24/1 ئاوات ئازاد، ئەندامی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایانی ناڕازی بە( خەڵک )ی ڕاگەیاندبوو، لە هەفتەی ڕابردوودا وەک نوێنەرانی دەستەی داکۆکی مامۆستایان سەردانی بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و جێگری بەڕێوبەر و بەڕێوبەری پەروەردەکانمان کرد سەبارەت بە سڕینەوەی غیاب و سزای مامۆستایان و لە کارلادان و گواستنەوەی مامۆستایان لە قوتابخانەکانی خۆیان بۆ قوتابخانەیەکی دیكە، و  “بەڵێنیان دا، کە غیاباتەکان بسڕنەوە و ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر تا سەرجەم سزاکان لاببرێن و هیچ مامۆستایەک زەرەرمەند نەبێت و دڵنیایی تەواویان پێداین، کە سەرجەم سزاکان لا ئەبرێن لە ماوەی داهاتوودا”.

 

بۆ سێ مووچەی ساڵی ڕابردوو نووسراو ئاراستەی سودانی کرا
پێشت بۆ سێ مووچەی ساڵی ڕابردوو نووسراو ئاراستەی سودانی کرا
مەسرور بارزانی گەیشتە ئەمریکا
دواتر مەسرور بارزانی گەیشتە ئەمریکا
ەیوەندیدار