ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

زانا دەرونناسەکان دەڵێن خۆشەویستی ٧ جۆرە، کەمێک لە خەڵکی دەگەنە خاڵی کۆتایی!

خێزان

Robert Sternberg  زانایەکی دەرونناسی ئەمریکییە و لە تیۆریەکدا جۆرەکانی خۆشەویستی دابەشکردووە بۆ ٧ جۆر، بەوتەی ئەویش کەمێک لە خەڵکی  گەیشتونەتە خاڵی کۆتایی!

 

– لاوێتی

لەم جۆرە پەیوەندیەدا کچ و کوڕ هاوسەنگی یەک نین یاخوود هاوشێوەی یەک نین، بەڵام بەبێ بوونی ئامانجێک هەر پێکەوەن و گوێ نادەنە بوونی خاڵی هاوبەش.

 

– حەز

ئەم جۆرە پەیوەندییە بە جۆرێکە کە هەردوولا خاڵی هاوبەشیان زۆرە، بەڵام پەیوەندیەکەیان لەسەر بنەمای حەز و ئارەزووە.

 

– خۆشەویستی بەتاڵ

ئەم جۆرە خۆشەویستییە زۆرجار لەپاش ماوەیەکی زۆر پێکەوەیی درووستدەبێت کە کەسەکان پێکەوەن بەڵام هیچ هەست و سۆزیان بۆیەک نییە.

 

– خۆشەویستی گێلانە

ئەم جۆرە پەیوەندییە زۆر ڕۆتینییە، کەسەکان یەکدیان خۆشدەوێت و ئیدی بە شێوازە ڕۆتینیەکاندا دەڕۆن، ئاهەنگدەگێڕن و دەچنە ماڵێکەوە پێکەوە و ژیاندەکەن، واتە یەکیان دەوێت بەڵام خۆشەویستی ڕاستەقینەی یەکدی نین.

 

– خۆشەویستی ڕۆمانسیانە!

ئەم جۆرە یەکدیان خۆشدەوێت و سۆز و میهرەبانی لەنێوانیاندا زۆرە، بەڵام کێشەی ئەوەیە زیاتر درامییە و ئامادەی ڕوبەڕووبونەوەی ئاستەنگ و دۆخە ناخۆشەکان نین.

 

– هاوڕێیانە

ئەم جۆرە پەیوەندییە هێندە تێکەڵبوون لەنێو یەکدا، وەک دوو هاوڕێیی زۆر نزیکیان لێهاتووە و نێوانێکی باشیان هەیە.

 

– خۆشەویستی تەواو (پێرفێکت)

ئەم جۆرە لە پەیوەندی سێ بەنمایی گرنگی تێدایە، سۆز و خۆشەویستی و هەستی بەرپرسیاریەتی تێدایە، ڕەنگە هەمووکات شتەکان لەنێویاندا هاوسەنگ نەبێت بەڵام بەردەوام ئامادەیی هەیە.

خۆشەویستی

چەند بابەتێکی گرنگ لە پەیوەندیدا کە دەبێت یەکسەر یەکلایی بکەتەوە و نابێت پشتگوێی بخەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک بابەتە کە زۆرێک لە ژن و مێردەکان لەڕوویان نایەت لەگەڵ یەکدی باسی بکەن یاخود بۆ ڕاگرتنی دڵی یەکدی خۆیانی لیدەبوورن، لەکاتێکدا زۆر گرنگە کە گفتوگۆی لەسەر بکرێت و پشتگوێ نەخرێت،:

 

– حەز و خولیا سەیر و سەمەرەکان: ئەو حەزانەی کەهەتانە و بەلای کەسانی دیکەوە سەیر و سەمەرەیە لای یەکدی باسی بکەن، بۆئەوەی نەبنە ڕێگر لە بەرامبەر یەکدی.

– تەندروستی: کاتێک تەندروستیت خراپ دەبێت لەبەر دڵی خۆشەویستەکەت مەڵێ هیچم نییە، چونکە ئاساییە ئەو ناڕەحەتیانە بەیەکەوە تێپەڕێنن.

– دارایی: باسی کێشە داراییەکانتان و پلانە هاوبەشەکانتان بکەن بۆ روبەروبونەوەی بەیەکەوە، بۆئەوەی هەردووکاتن بەرپرسیاریەتی هەڵبگرن.

– منداڵ: هەڵسوکەتان لەبەرامبەر منداڵ و ژمارەی منداڵ و حەزتان بۆ منداڵ کۆمەڵێک تەوەرەی گرنگن کە دەبێت گفتوگۆی لەسەر بکەن و پشتگوێی نەخەن.

– ڕەخنە: نابێت هەموو خەتاکان بکەیتە سەر بەرامبەرەکەت، بەڵام گرنگیشە کە ڕەخنەیەکت هەبێت یان شتێکیت بە دڵ نییە پێی بڵێیت و بە نەرمی گفتوگۆی لەسەر بکەن.

– دایک و باوک: یەکێک لە گرنگترین ئەو بابەتانەی کە دەبێت باسی بکەن چۆنیەتی مامەڵەکردنتانە لەگەڵ دایک و باوک و خەسوو خەزوردا، گرنگە کە ڕێگەی دەستوەردانی زۆر نەدەن و هەردوولاتان لەسەر یەک شت ڕێکبکەون.

– کێشەکان: کاتێک لەسەر کار یان لەگەڵ خانەوادەکەت کێشەت هەیە پێویستناکات لە هاوسەرەکەتی بشاریتەوە، بەڵکوو دەبێت لەوکاتەدا پاڵپشتیەکی باشبن بۆیەکدی.

– پلانی داهاتوو: بەو پێیەی داهاتووتان بەیەکەوەیە گرنگە کە باسی پلانەکانتان بۆیەک بکەن و بەیەکەوە پلانەکانتان جێبەجێ بکەن.

– سەرجێیی: کێشەکانی سەرجێی وەک هەر نەخۆشیەکی دیکە چارەسەری هەیە، بەڵام دەبێت باسی بکەن و بەیەکەوە چارەسەری بۆ بدۆزنەوە، لەبیریشتان نەچێت کە بەسەر یەکدیدا هەڵبدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

١١ تایبەتمەندی پیاوان کە دڵی ژنانی دەکات بە ئاو

خێزان

خانمان هەریەك بەجۆرێكێكی جیاواز پیاوان سەرنجیان ڕادەكێشن بەڵام لەكۆتایدا پێوەرێكی تایبەت هەیە كە ڕەنگە جێگەی سەرنجی هەموو خانمان بێت، لێرەدا هەندێک لەو هەڵسوکەوتانە دەخەینە ڕوو کە جێگەی سەرنجی خانمانە و وەک دەڵێن دڵیان دەکات بە ئاو! 

-خانمان حەز بە پیاوێک دەکەن کە بتوانێت بیانخاتە پێکەنین،  چونکە وادەکات پیاوان زیرەک و قسەزان دەربکەون.

– نەرمونیانی و ڕەفتاری مرۆڤانە لەگەڵ چواردەورت، یەكێكە لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ ڕاكێشانی سەرنجی خانمان.

– بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی وێڵز، ئەو پیاوانەی ئۆتۆمبێل و خانووی گرانبەهایان هەیە، زۆر زیاتر سەرنجی خانمان ڕادەکێشن، چونکە وا دەریدەخات کەسێکی پێگەشتو ئیشکەرە و توانای پێکهێنانی ژیانی هاوسەری هەیە.

-خانمان حەزدەکەن هاوژینەکانیان بەتەمەن تر دەربکەون و ئەو خاڵەش سەرنجی خانمان ڕادەکێشێت، چونکە وادەردەکەوێت ئەزمونێکی باشی لە تاقیکردنەوەکانی ژیان هەیە.

-خانمان لەگەڵ ئەوەی نارەحەت دەبن بە نەزانینی هەستی بەرامبەریان، بەڵام هەمیشە سەرنج ڕاکێشتر ئەو پیاوە دەبینن کە هەستیان نازانن، بۆیە هەمیشە ناڕوونی سەرنج ڕاکێشترە.

– گرنگیدان بە ئاژەڵی ماڵی و بەخێوکردنی خاڵی لاوازی زۆرێک لە خانمانە.

-لەبەرکردنی پارچەیەک پۆشاکی سوور، پیاوان سەرنجراکێشتر دەردەخەن.

-بونی هەستی سەرکێشی و رەفتاری مەترسیدار لە پیاواندا، جێگەی سەرنجی خانمانە.

-ریش هێشتنەوە لای خانمان سەرنجراکێشە چونکە ریشی پیاو تەنها ئاماژە نییە بۆ پیاوەتی و نیشاندانی نێرینەیی بەڵکو ئاماژەشە بۆ کەسایەتی تووند و زاڵ.

-بوونی ماسوولکە، پیاوان لای خانمان خۆشەویستر دەکەن چونکە گومانی تێدانییە خانمان، پیاوانی بەهێزیان لا پەسەندترە لە بێهێزەکان.

-خۆشویستنی منداڵ و یاریكردن لەگەڵیان، یەكێكە لە هۆكانی ڕاكێشانی سەرنجی ژنان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند خواردنێک کە لە ڤالانتایندا دەتوانیت بۆ هاوسەرەکەتی درووستبکەیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٥ جۆر خواردنی ناوازەیە کە دەتوانیت بۆ ئەم ڤالانتاینە لە ماڵەوە ئامادەی بکەیت:

 

بۆ نانی بەیانی هێلکە سەر شێوەی دڵ دروستبکە

هەنار و کێک بە شێوەی دڵ

کەبابی میوە لەسەر شێوەی دڵ

دروستکردنی کولینچە بە شێوەی دڵ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان