پەروەردە سزاكانی مامۆستایان هەڵدەوەشێنێتەوە


ئەندامێكی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایانی ناڕازی ڕایدەگەیەنێت، لە هەوڵەکانمان بەردەوامین لە پێناو مافی مامۆستایان و دەشڵێت: “بەڵێنمان پێدراوە غیاباتەکان بسڕنەوە و ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر تا سەرجەم سزاکان لاببرێن”.

ئاوات ئازاد، ئەندامی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایانی ناڕازی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە هەفتەی ڕابردوودا ئێمە وەک نوێنەرانی دەستەی داکۆکی مامۆستایان سەردانی بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و جێگری بەڕێوبەر و بەڕێوبەری پەروەردەکانمان کرد سەبارەت بە سڕینەوەی غیاب و سزای مامۆستایان و لە کارلادان و گواستنەوەی مامۆستایان لە قوتابخانەکانی خۆیان بۆ قوتابخانەیەکی دیكە.

ڕاشیگەیاند، خۆشبەختانە هەموویان دەستخۆشییەکی زۆریان بۆ مامۆستایان هەبوو لە پای ئەو خەباتە مەدەنی و جوانەی مامۆستایان و سوپاس کردنیان، کە توانیومانە ئەم خەباتە بە پاکی بگەیەنینە ئەنجام.

وتیشی، “بەڵێنیان دا، کە غیاباتەکان بسڕنەوە و ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر تا سەرجەم سزاکان لاببرێن و هیچ مامۆستایەک زەرەرمەند نەبێت و دڵنیایی تەواویان پێداین، کە سەرجەم سزاکان لا ئەبرێن لە ماوەی داهاتوودا”.

لای خۆشیەوە، عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، كە پەیامنێری (خەڵك) ئامادەی بوو ڕایگەیاند، مامۆستایان بە سەربەرزانە گەڕانەوە ناوەندەکانی خوێند و دەستکەوتی گەورەیان بەدەستهێناوە.

وتیشی، “قسەمان لەگەڵ وەزارەت و پەروەردەکان کردووە، لە هەندێک لەو پەروەردانە بەڵێن دراوە، کە بڕیاری غیابدان و ئەو سزایانەی بۆ مامۆستایان دراون هەڵبوەشێتەوە، چونکە مامۆستا لەئاست ئەوەدا نییە سزا بدرێت، بەڵکو دەبێت ڕێز لە خەباتەکەی بگیرێت”.

كەشی زستانی دەگەڕێتەوە و بەفر بارین ناو شارێكی هەرێم دەگرێتەوە
پێشت كەشی زستانی دەگەڕێتەوە و بەفر بارین ناو شارێكی هەرێم دەگرێتەوە
بانكی ناوەندی ڕێكارێكی نوێ‌ بۆ پێدانی دۆلار بەهاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت
دواتر بانكی ناوەندی ڕێكارێكی نوێ‌ بۆ پێدانی دۆلار بەهاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار