بۆ سێ مووچەی ساڵی ڕابردوو نووسراو ئاراستەی سودانی کرا



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بە ڕەوانەکردنی نووسراوێک بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کرد، کە ناوەڕۆکەکەی لەسەر پرسی سێ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە کە ساڵی ڕابردوو نەدراوە.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێڕاق بە( خەڵک )ی ڕاگەیاند، بە واژۆی 25 پەرلەمانتار داوای سێ موچە نەدراوەکەی ساڵی ٢٠٢٣ ی فەرمانبەران-مان ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، ئەمەش بەپێی یاسا و دوای بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی دێت،

سۆران عومەر وتیشی،  لەبڕیاری دادگای فیدراڵی ڕۆژی (٢١/٢/٢٠٢٤) لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، سەرۆکی دادگای فیدراڵی لەناوەڕۆکی بڕیارەکەدا کەخوێندیەوە دەڵێت ( ئەگەر هەرێم پابەند نەبوو بە بڕگەکانی (أ، ب، ج، د) لە بڕگەی دووەمی مادەی (١٢) لەیاسای بودجەی گشتی فیدراڵی، پێویستە خەڵکی کوردستان بێ بەش نەکرێت لە قوتی ڕۆژانەو سەرچاوەی بژێویی).

وتیشی” پاڵپشت بەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی کە موچەی سێ مانگی موچەخۆران و خانەنشینانی هەرێم لەساڵی ٢٠٢٣ نەدراوە، داواکارین ئەو موچە نەدراوانە بدرێتەوە بەخەڵکی کوردستان،

دەربارەی بڕی پارەکە و میکانزمی پێدانەوەکەی، سۆران عومەر ئاماژەی بەوەدا، دەبێت مووچە نەدراوەکان بەهەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێم بدرێنەوە، بە جۆرێک بۆ هەرمانگێک (٦١٨ ملیار دینار لەگەڵ ٣٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێم ) ئەم دووانە دەبنە تەواوکەری پارەی ئەو مانگانە.

وتیشی” خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی لە حکومەتی ئیتحادیە لەگەڵ داهاتی ناوخۆی هەرێم بڕیاری پێدانی ئەو سێ موچەی بۆ بدرێت.

ساڵی ڕابردوو حکومەتی عێراق بە بیانوی پاکتاونەکردنی حسابی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2023 پارەی بۆ هەرێم نەنارد، ئەمەش بووە هۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە تا مانگی ٩ ، دواتر بڕی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار وەک قەرز لە لایەن حکومەتی عێراق بۆ مووچە نێردرا بۆ هەرێم بۆ مانگەکانی 9 و 10 و 11، بەڵام لە هەرێم مووچەی مانگەکانی ٧ و ٨ ی پێدرا، و تا ئێستاش مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 نەدراوە.

ڕەشەبا زیاتر دەبێت و هۆشداری شەختە و بەستن دەدرێت
پێشت ڕەشەبا زیاتر دەبێت و هۆشداری شەختە و بەستن دەدرێت
بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی باسی سزادانی مامۆستایان دەکات
دواتر بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی باسی سزادانی مامۆستایان دەکات
ەیوەندیدار