كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت



شارەزایەكی كەشناسی ئاشكرای دەكات، كە لە ئەمشەوەوە كۆتایی بەم شەپۆلی باران بارینە دێت و دەشڵێت: لە هەولێر و دهۆك پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ و ھەندێک کات پەڵە ھەور ئەبێت و لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر و دھۆک ئاسمان بەزۆری نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو ئەبێت لەگەڵ بارینی باران و چالاکبوونی ھەورە بروسکە لەھەندێک کاتدا و کاتەکانی ئێوارە کۆتایی پێدێت.

ڕاشیگەیاند، پلەکانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە و تەنھا لەسنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێرە بەراورد بەئەمڕۆ 3 تا 4 پلە نزمدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سبەینێ‌ خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند چالاک ئەبێت 10-25کم كاتژمێر بە ئاڕاستەی با باشوری ڕۆژئاوا.

قوباد تاڵەبانی: پێویستە هانی وەبەرهێنەران بدرێت بۆ وەگەڕخستنی سەرمایەكانیان لە هەڵەبجە
پێشت قوباد تاڵەبانی: پێویستە هانی وەبەرهێنەران بدرێت بۆ وەگەڕخستنی سەرمایەكانیان لە هەڵەبجە
نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆماركرد
دواتر نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆماركرد
پەیوەندیدار