مەسرور بارزانی گەیشتە ئەمریکا



پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمریکا

ئێوارەی ڕۆژی شەممە 2/24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمی گەشتی بەرەو واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستپێکرد و کەمێک لەمەوبەر گەیشتە ئەمریکا.

سەرۆکی حکومەت بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت .

پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکەیە ، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان دەبێت.

شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت لە وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و چەند بەرپرسێکی دیکەوە پێکهاتوون.

سەردانەکە لە کاتێکدایە لە کۆنگرەی لوتکەی حکومەتەکان لە دوبەی ، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بانگهێشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کرد بۆ ئەمریکا.

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی باسی سزادانی مامۆستایان دەکات
پێشت بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی باسی سزادانی مامۆستایان دەکات
كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا دەكرێت
دواتر كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا دەكرێت
ەیوەندیدار