نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆماركرد



مەترسییەكانی فراوانبوونی جەنگ لە ئەوروپا و فەلەستین، هەروەها كەمبوونەوەی ڕێژەی بێكاری لە ئەمریكا كاریگەری لەسەر نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی دروست كرد و گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و گەیشتۆتە بەرزترین ئاست و نرخی یەك ئۆنسە بە 2 هەزار و 345 دۆلارە.

ڕاشیگەیاند، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 554 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 484 هەزار دینارە و ەیاری 18 بە 414 هەزار دینارە.

ڕوونیشی كردەوە، نرخی یەك لیرەی عەیار 21 گەیشتۆتە 484 هەزار دینار، واتە 300 دۆلاری تێپەڕاندووە.

 

كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت
پێشت كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت
قوباد تاڵەبانی داوایەك لە پارێزەرێكی ڕاوێژكار دەكات
دواتر قوباد تاڵەبانی داوایەك لە پارێزەرێكی ڕاوێژكار دەكات
پەیوەندیدار