شەپۆلێکی وشکەسەرما ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی وشکەسەرما لە بایەکی چالاک ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە بەرەبەیانی سبەینێ یەکشەممەوە لە ئەنجامی کاریگەری بە ھێزی بەرزەپاڵەپەستۆی سیبیری لە سەر ناوچەکانی وڵاتی ئێران و باکووری ئێران شەپۆلێکی وشکەسەرما ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لەگەڵ چالاکبوونی بای باکووری ڕۆژھەڵات بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی ڕاپەرین و شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ھەولێر بە خێرای ٢٠ تا ٤٠ کیلۆمەتر و ھەندێک کات بۆ زیاتر لە ٥٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، پلەکانی گەرما لەم ناوچانەدا سبەینێ بەراورد بە ئەمڕۆ ٤ تا ٦ پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و ھەست بە سەرمایەکی زۆر دەکرێت لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرمی بۆ ژێر سفر و بەستن لە ناوچە شاخاوییەکاندا، لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمدا کاریگەری ئەم ئاڕاستە بایە کەمتر دەبێت بە خێرای ١٥ تا ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرماش ٢ تا ٣ پلە نزمدەبێتەوە، ئاسمان ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی ھەولێر کڕێوە بەفر دەبێت.

وتیشی، کاریگەری بای بەھێز و وشکەسەرما بە چالاکی تا ڕۆژی سێشەممە بەردەوامی دەبێت، لە ڕۆژی سێشەممەوە کاریگەری کەمدەبێتەوە، بەڵام بەردەوامی دەبێت تا ڕۆژانی سەرەتای مانگی داھاتوو .

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ بەردەوامی ئەم وشکە سەرمایەدا ڕۆژی سێشەممە لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی ساردی سەرەوەی بەرگەھەوا، لە دەریای ناوەڕاستەوە شەپۆلێکی لاوازی بارانبارینی پچڕ پچڕ ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە، کاریگەری ئەم شەپۆلە ڕۆژی چوارشەممە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بە نمە بارانی پچر پچر و بارینی بەفر بە ڕێژەی مامناوەند لە ناوچە شاخاویتەکاندا، پێشبینی بارینی بەفر لە سەنتەری شاری سلێمانیش دەکرێت و کاریگەری ئەم شەپۆلە کورت خایان دەبێت و بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە کۆتای پێدێت.

ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی توشبوون بە هەستیاری
پێشت ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی توشبوون بە هەستیاری
ئاستى ئاوى بەنداوى ئەڵوەن بەرزبووەتەوە
دواتر ئاستى ئاوى بەنداوى ئەڵوەن بەرزبووەتەوە
ەیوەندیدار