ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی توشبوون بە هەستیاری



پسپۆڕێکی تەندروستی ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی توشبوون بە هەستیاری بەسەر سێ کۆمەڵەدا دابەشدەکات و دەڵێت، “توشبوون بە هەستیاری لە منداڵییەوە دەستپێدەکات، تەمەنێک دەخایەنێت”.

دکتۆر سڤێتلانا یاکوشکینا، پسپۆڕی تەندروستی، ڕوونیکردەوە، توشبوون بە هەستیاری بە خۆراک، لە زۆربەی کاتەکاندا لە منداڵییەوە دەست پێدەکات، بەڵام تەمەنێک دەخایەنێت.

ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەکات ئەو بەرهەمە خۆراکییانەی دەبنە هۆی توشبوون بە هەستیاری بەسەر سێ کۆمەڵەدا دابەشدەبن: بەهێز، مامناوەند و لاواز.

بەشێک لەو بەرهەمانە بریتین لە: شیری مانگا، بەرهەمە شیرەمەنیەکان، ماسی، خواردنە دەریاییەکان، هێلکە، گوێز و فستق، هەروەها قارچک، هەنگوین، گۆشتی مریشک، لیمۆ، ترێ، هەنار، میوەی سوور، شووتی و هتد، سەوزەی زەرد و سوور، شۆکولاتە، قاوە، کاکاو و گەنم.

كاره‌كانی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی به ‌سستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
پێشت كاره‌كانی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی به ‌سستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
شەپۆلێکی وشکەسەرما ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێکی وشکەسەرما ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار