بانکی ناوەندی ئاسانکاری بۆ بەدەستخستنی دۆلار دەکات



پارێزگاری بانکی ناوەندی پلانی بلانەکەی بۆ پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ هەینی، پارێزگاری بانكی ناوەندی عەلی عەلاق، ڕەتیكردەوە كێشە لە نەختینەیی دیناری عێراقیدا هەبێت، و وتیشی: بە زووترین كات میكانیزمێكی نوێ بۆ بەدەستهێنانی دۆلار بۆ گەشتیاران دەستپێدەكات.
عەلاق لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ڕایگەیاند: ئەوەی باس دەكرێت و دەنگۆی بوونی كێشەیەك لە نەختینەیی دیناری عێراقیدا دوورە لە ڕاستییەوە، بانكی ناوەندیش بەردەوامە لە ئەنجامدانی پرۆسەی وەڵامدانەوەی داواكارییەكانی پەیوەست بە نەختینەیی، هەروەها وەزارەتی داراییش.
ئاماژەی بەوەشكرد: بانكی ناوەندی خەریكی پەرەپێدانی میكانیزمە بۆ ئەوەی گەشتیاران بە ئاسانی دۆلار بەدەستبهێنن لە فڕۆكەخانەكانی عێراق، هەندێكیان سیستەمەكەیان تەواوكردووە بە ئامادەبوونی كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی پەیوەندیدار و بانكەكان بۆ دابەشكردنی دۆلار.
رونیشیكردەوە: میكانیزمە نوێیەكە بەم زووانە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، گەشتیاریش دۆلار بەدەستدەهێنێت بە تۆماركردنی لەڕێگەی پلاتفۆرمەوە و وەرگرتنی لە فڕۆكەخانە بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی دۆلارەكە دەگاتە گەشتیارە ڕاستەقینەكە.

 

وەزارەتی ئەوقاف: وتاری هەینی دیاریدەکەین هەر مامۆستایەک پابەندنەبێت لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکەین
پێت وەزارەتی ئەوقاف: وتاری هەینی دیاریدەکەین هەر مامۆستایەک پابەندنەبێت لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکەین
مامۆستایانی پەروەردەیەکی تر بایکۆتیان هەڵپەسارد
دوات مامۆستایانی پەروەردەیەکی تر بایکۆتیان هەڵپەسارد
پەیوەندیدار