مامۆستایانی پەروەردەیەکی تر بایکۆتیان هەڵپەسارد



دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی میلاک و وانەبێژی پەروەردەی پێنجوێن هەڵپەساردنی بایکۆتیان ڕاگەیاند و ڕۆژی یەکشەممە دەچنەوە ناوەندەکانی خوێندن.

لە بڵاوکراوەیەکدا دەستەکە ئاماژە بەوەدەکات، دوای زیاتر لە 5 مانگ بایکۆت و خۆپیشاندان بەشێوەیەکی مەدەنی و دوور لە توندوتیژی، وەک مامۆستایانی وانەبێژ و دامەزراوی پەروەردەی پێنجوێن، دوای بریارەکانی دادگای باڵا بڕیارماندا بایکۆت هەڵپەسێرین.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ڕۆژی یەک شەممە 25-2-2024 لە پەروەردەی پێنجوێن بایکۆت ئەوەستێنین و دەوامی فەرمی دەسپێدەکاتەوە،

دووپاتیشی دەکەنەوە ، ڕۆژی یەک شەممە 25-2-2024 لە پەروەردەی پێنجوێن بایکۆت ئەوەستێنین و دەوامی فەرمی دەسپێدەکاتەوە

 

دەقی بڵاوکراوەکەی دەستەی مامۆستایانی پ.پێنجوێن:

 

بەناوی خوای بەخشندە

بۆ/ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، ڕای گشتی

دوای زیاتر لە 5 مانگ بایکۆت و خۆپیشاندان بەشێوەیەکی مەدەنی و دوور لە توندوتیژی، وەک مامۆستایانی وانەبێژ و دامەزراوی پەروەردەی پێنجوێن، دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە بەغدادەوە چەند بڕیارێکی دڵخۆشکەرمان پێگەیشت کە دادگای فیدراڵی بەتەواوی بڕیارەکانی لەبەرژەوەندی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند، بۆیە وەک مامۆستایانی وانەبێژ و دامەزراوی پەروەردەی پێنجوێن پێمان وایە ئەمە دەسکەوتی خۆپیشاندان و بایکۆت بووە و سەرەتایەکە بۆ کۆتایهاتنی ئەو زوڵمو ستەمەی لەڕابردوودا بەرامبەر مامۆستایان کراوە.

هەربۆیە ڕایدەگەیەنین، ڕۆژی یەک شەممە 25-2-2024 لە پەروەردەی پێنجوێن بایکۆت ئەوەستێنین و دەوامی فەرمی دەسپێدەکاتەوە

لێرەوە دووپاتی ج

دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی میلاک و وانەبێژی پ.پێنجوێن

 

بانکی ناوەندی ئاسانکاری بۆ بەدەستخستنی دۆلار دەکات
پێشت بانکی ناوەندی ئاسانکاری بۆ بەدەستخستنی دۆلار دەکات
بارستە هەوایەکی سارد هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دواتر بارستە هەوایەکی سارد هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
ەیوەندیدار