وەزارەتی ئەوقاف: وتاری هەینی دیاریدەکەین هەر مامۆستایەک پابەندنەبێت لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکەین



سەرۆکى بۆردى دیاریکردنى وتارى هەینى لە وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینیى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند ، وتارى رۆژانى هەینى دیاریدەکەین و پێویستە مامۆستایان پێوەى پابەندبن.

د.بەشیر حەداد، سەرۆکى بۆردى دیاریکردنى وتارى هەینى لە وەزارەتى ئەوقاف رایگەیاند: دوو بابەت بۆ وتارى هەینى مامۆستایانى ئاینى دیاریدەکرێت و پێویستە مامۆستايانى ئاينى پێوەى پابەندبن.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە بۆردێک لەوەزارەتى ئەوقافەوە سەرپەرشتى وتارى هەینى دەکات و بەراوێژ لەگەڵ مامۆستایانى ئاینى دوو بابەت دیاریدەکرێت ئەمەش بەمەبەستى رێکخستى وتارى هەینییە و هەر مامۆستایەک پێوەى پابەند نەبێت وەزارەتى ئەوقاف لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکات.

راشیگەیاند، هەر بابەتێک لەهەر پارێزگا و ناوچەیەک هەبوو هەنوکەیی بوو مامۆستاى ئاینى دەتوانێت لەپەراوێزى وتارە سەرەکیەکەى ئاماژەى پێبکات.

دژەتیرۆر دەستگیرکردنی تیرۆریستێک رادەگەیەنێت
پێشت دژەتیرۆر دەستگیرکردنی تیرۆریستێک رادەگەیەنێت
بانکی ناوەندی ئاسانکاری بۆ بەدەستخستنی دۆلار دەکات
دواتر بانکی ناوەندی ئاسانکاری بۆ بەدەستخستنی دۆلار دەکات
ەیوەندیدار