به‌كر حه‌مه‌سدیق، بڕیارەکانی دادگا حکومەتی هەرێم و ناوەند پابەند دەکات



به‌كر حه‌مه‌سدیق پارێزەری سکاڵای تایبەت بە مووچەی مووچەخۆران بۆ خەڵک دواو وتی” بڕیارەکەی دادگای باڵا تایبەت بە مووچە حکومەتی هەرێم پابەند دەکات بە ناردنی زانیاری تەواو و ورد لەسەر مووچەخۆرانی هەرێم بە وەزارەتی دارایی عێراق.

ئەمرۆ چوارشەممە 21/2/2023 بەکر حەمەسدیق پارێزەری یەکگرتوو لە دۆسییەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، لە لێدوانێکی تایبەت بە( خەڵک ) دا  وتی” بڕیارەکانی دادگای باڵا ئیلزامییە و حکومەتی هەرێم و ناوەند ناچاردەکات تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابینبکات، و حکومەتی هەرێم تەواوی زانیارییەکانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی و لیژنەی چاودێری دارایی عێراق بکات”.

سەبارەت بە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بەکر حەمەسدیق ئاماژەی بەوەدا، بەغدا لەسەر ئەو لیستەی لەبەردەستییەتی پارەی مووچەی هەرێم دابیندەکات و دەیدات، ئەوەی کە دەمێنێتەوە لە چوارچێوەی ئەو ناکۆکییانەدایە، کە لەنێوان حکومەتی هەرێم و ناوەندایە، بۆ ئەمەش دەبێت رێککەوتنی تەواو بکرێت و هەرێم ژمارە و داتا و زانیاری ڕاست بدات”

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەگەری یەکلایی نەبوونەوەی ئەو کیشانەدا، حکومەتی ناوەند مووچەی تەنها 388 هەزار فەرمانبەری ( حقیقی)  دەنێرێت و ئەوەی دەمینێتەوە لەدەرەوەی دامەزراندنی حەقیقی هەڵیدەواسێت و ناینێرێت.

سەبارەت بە لێکەوتە خراپەکانی ئەم بڕیارە، بەکر سدیق وتی” دوو بڕگە لەم بریارەدا حکومەتی هەرێم نیگەران دەکات و کردویەتی، یەکەم ڕازیبوون بە ناردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ڕێگەی بانکێکی عێراقی سەر بە وەزارەتی داراییەوە،

دووەم، بابەتی چاودێریکردنی دیوانی چاودێری دارایی عێراق لەسەر لیست و ژمارە و ناوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان،

یەكێتی دوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بۆ هەڵبژاردن هەڵوێستی ڕاگەیاند
پێت یەكێتی دوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بۆ هەڵبژاردن هەڵوێستی ڕاگەیاند
ئەمینداری یەکگرتوو هەڵوێستی لەسەر بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند
دوات ئەمینداری یەکگرتوو هەڵوێستی لەسەر بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار