ئەمینداری یەکگرتوو هەڵوێستی لەسەر بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند



ئەمینداری یەکگرتوو ڕایگەیاند، “قەوارەی هەرێم قەوارەیەكی دەستوورییەو بڕیارەكە هیچ كاریگەری لەسەر قەوارەكە نابێت”

سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمنیداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان سەبارەت بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق كە ئەمڕۆ چوار شەممە 21-2-2024 دەریكرد ڕایگەیاند، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەن مافەكان و زۆر خۆشحاڵین بەو بڕیارەو ئەمە ستەم بوو لە ڕابردوودا دەرهەق بەخەڵكی هەرێمی كوردستان كرا.

سكاڵاكەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەڕێگەی پارێزەر (بكر حمە صدیق عارف)ەوە تۆماركرابوو، پاش چەندین دانیشتنی دادگا ئەمڕۆ داواكە لەبەرژەوەندی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان یەكلایی بویەوە، و حکومەتی هەرێم و عێراقی ناچارکرد بە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەبێ قەرز و لە چوارچێوەی وەزارەتی دارایی عێراقدا.

سەبارەت بەكاریگەری ئەم بڕیارە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم، ئەمنیداری گشتی یەكگرتوو جەختیكردەوە، كە قەوارەی هەرێم قەوارەیەكی دەستوورییەو بڕیارەكە هیچ كاریگەری لەسەر قەوارەكە نابێت، و وتیشی”بەداخەوە بەرپرسانی هەرێم گەیاندیانە ئەمڕۆژە، گرێیەك كە بەدەست دەكرایەوە بۆچی بەددان بكرێتەوە!؟”.

تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەو بڕیارانەی دادگای فیدڕاڵی لەم پرسەوە داویەتی، سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئاماژەی وتی، خوازیان لەنزیكترین كاتدا ڕۆژی هەڵبژادن دیاری بكرێت و لەئێستاوە نەتەوە یەكگرتووەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر كار بۆ چاودێری ووردی پرۆسەكە بكەن.

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵایەکی تایبەی بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و سکاڵایەک تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوا بڕیاریدا، بەپێی بڕیارەکەی دادگای باڵا 11 کورسی کۆتاکانی پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشێنرایەوە، و کورسییەکانی پەرلەمان کرا بە 100 کورسی، هاوکات هەڵبژاردن لە یەک بازنەوە کرایە چوار بازنە،

لە لایەکی ترەوە دادگای باڵا بڕیاریدا، و هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدای ناچارکرد بە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراق و بەبێ هیچ مەرج و قەرزێک.

به‌كر حه‌مه‌سدیق، بڕیارەکانی دادگا حکومەتی هەرێم و ناوەند پابەند دەکات
پێشت به‌كر حه‌مه‌سدیق، بڕیارەکانی دادگا حکومەتی هەرێم و ناوەند پابەند دەکات
پەرلەمانتارانی كورد: دەبێت حكومەتی هەرێم پابەندی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بێت
دواتر پەرلەمانتارانی كورد: دەبێت حكومەتی هەرێم پابەندی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بێت
ەیوەندیدار