وادەی تاقیکردنەوەی پۆلەکانی 4 تا 12 دیاریکرا



وەزارەتی پەروەردە وادەی تاقیکردنەوەی پۆلەکانی 4 تا 12 ی بڵاوکردەوە و دەشڵێت”ڕۆژانی شەممەش تاقیکردنەوە دەکرێت”.

وەزارەتی پەروەردە بە نووسراوی فەرمی سەرجەم پەروەردەکانی ئاگادار کردۆتەوە،  ڕۆژی 3/6 یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەی نووسینەکەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات و ڕۆژی 3/19 کۆتایی دێت،

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەشداوە، تەنها ڕۆژانی پشووی فەرمی نابێت تاقیکردنەوە دابنرێت، و ڕۆژانی شەممەش تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت.

هاوکات وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی تەواوی بۆ خوێندنگاکان دەرکردووە، دەربارەی چۆنێتی دانان و دابەشکردنی نمرەکان.

دوای زیاتر لە ٤مانگ لە سنووری بایکۆت لە مانگی ٢ دا بەشێکی ناوەندەکانی خوێندن بایکۆتیان شکاند و گەڕانەوە هۆڵەکانی خوێندن، هاوکات دوێنێش پەروەردەی شارەزوور بایکۆتیان هەڵپەسارد و گەڕانەوە ناوەندەکانی خوێندن.

بۆن دەتوانێت چارەسەری کێشەی دەروونی بکات؟
پێشت بۆن دەتوانێت چارەسەری کێشەی دەروونی بکات؟
دادگای فیدڕاڵی بۆ “هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك” بڕیاریدا
دواتر دادگای فیدڕاڵی بۆ “هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك” بڕیاریدا
ەیوەندیدار