دادگای فیدڕاڵی بۆ “هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك” بڕیاریدا



دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا بە ڕەتكردنەوەی دوو سكاڵای تۆماركراو بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك.

بەپێی بەدواداچوونی (خەڵك) هەریەك لە محەمەد مەهدی بەیاتی، سەرۆكی قەوارەی كەركونا و ئەمیل بترۆس، كاندیدی دەرنەچوی كۆتای مەسیحی لە پارێزگای كەركوك دوو سكاڵایان لەبەردەم داگای فیدڕاڵی عێراق كرد و داوایان كردووە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك هەڵبوەشێنێتەوە.

لە سكاڵاكە ئاماژە بەوەكرابوو، پێش هەڵبژاردن وردبینی لەتۆماری دەنگدەرانی پارێزگاكە نەكراوە .

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 20ی شوباتی 2024، دادگای فیدڕاڵی هەردوو داواكەی ڕەت كردەوە بەپاساوی ئەوەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگای كەركوك لە تایبەتمەندی و پسپۆڕی دادگاكە نیە.

وادەی تاقیکردنەوەی پۆلەکانی 4 تا 12 دیاریکرا
پێشت وادەی تاقیکردنەوەی پۆلەکانی 4 تا 12 دیاریکرا
بایەكی بەهێز “بای دارئاوس” هەرێم دەگرێتەوە
دواتر بایەكی بەهێز “بای دارئاوس” هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار