بۆن دەتوانێت چارەسەری کێشەی دەروونی بکات؟



توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، ڕەنگە بۆن کردن بتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ چاکبوونەوە لەوە هەندێک نەخۆشی دەروونی وەک (خەمۆکی).

زاناکان تاقیکردنەوەیەکیان ئەنجامدا کە ٣٢ کەسی پێگەیشتوو لەخۆگرتبوو، کە بەدەست نەخۆشی خەمۆکی گەورەوە دەناڵێنن، بۆ ئەمەش تاقیکردنەوەیەکیان ئەنجام دا و هەندێک بۆنیان لەناو شووشەدا ئامادەکرد و درا بەوکەسانە بۆ ئەوەی هەڵی بمژن ، هەروەها بۆنی ئاشنایان بەکارهێنا، وەک قاوەی وردکراو و پرتەقاڵ، بۆ هاندانی بەشداربووان بۆ ئەوەی یادگارییە تایبەتەکان لەبیربکەن.

کیمبەرلی یۆنگ، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە، مامۆستای یاریدەدەری پزیشکی دەروونی لە زانکۆی پیتسبورگ دەڵێت: “پێشتر کەس بیری لەوە نەکردۆتەوە هەوڵی وەرگرتنەوەی بیرەوەری لە کەسانی تووشبوو بە خەمۆکیدا بکات بە بەکارهێنانی ئاماژەی بۆن”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “بۆنەکان بەو شێوەیە ناسراون کە یادەوەرییە بەهێز و زۆرجار سۆزدارییەکان بە شێوەیەکی ناوازە دەهێننە ئاراوە کە مەرج نییە هاندەرەکانی دیکە بیکەن.”

هەر لە هەمان چوارچێوەدا، مایکل لیۆن، مامۆستای کارمەندی بایۆلۆجی دەمار و ڕەفتار لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئیرڤین، وتی: سیستەمی بۆنکردن تاکە سیستەمی هەستیارە کە دەستڕاگەیشتنێکی ڕاستەوخۆ و خێرای هەیە بۆ ناوەندەکانی یادەوەری لە مێشک و ناوەندە سۆزدارییەکان لە مێشکدا”.

“بۆیە لە ڕووی تیۆریەوە، بەکارهێنانی بۆن ڕەنگە ستراتیژییەکی باش بێت بۆ گەیشتن بەو ناوەندە سۆزدارییانە لە خەمۆکیدا و کردنەوەی ئەو یادەوەریانەی کە یارمەتیدەرە بۆ بیرهێنانەوە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر بیرەوەری باشتر بکەین، دەتوانین چارەسەری کێشەکان و ڕێکخستنی هەستەکان و کێشە کاراییەکانی تر بکەین، کە تاکەکانی خەمۆک زۆرجار تووشی دەبن.

بەپێی گۆڤاری زانستی “زانستی زیندوو”. ئەمەش دەتوانێت یارمەتی تاکە خەمۆکەکان بدات لە سووڕەکانی بیرکردنەوەی نەرێنی جیاببنەوە و شێوازەکانی بیرکردنەوەیان چالاکتر بکەنەوە، بەڵگەکان دەریانخستووە کە بۆنەکان یادەوەرییەکان دەوروژێنن، کە بە شێوەیەکی زیندوو و ڕاستەقینە دەردەکەون.

تیمەکە پلانیان هەیە لە داهاتوودا تاقیکردنەوە ئەنجام بدەن بە زیادکردنی سکانی مێشک، بۆ ئەوەی بزانن ئامیگدالا کە ناوەندێکی سەرەکی پرۆسێسی سۆزدارییە لە مێشکدا، چۆن وەڵامی چارەسەرەکە دەداتەوە.

هۆڵی پرسەخانەی مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی داناخرێت
پێشت هۆڵی پرسەخانەی مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی داناخرێت
وادەی تاقیکردنەوەی پۆلەکانی 4 تا 12 دیاریکرا
دواتر وادەی تاقیکردنەوەی پۆلەکانی 4 تا 12 دیاریکرا
ەیوەندیدار