كەشوهەوای ئەم هەفتەیە بڵاوكرایەوە



کەشناسی عێراق دۆخی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتووی ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: سبەینێ‌ لەکاتەکانی نێوان نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئەگەر کراوەیە بۆ چالاکبوونی ھەورە بروسکە و تاوە بارانی کورتخایەن لە شوێن و ناوچەی دیاری نەکراودا.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی سێ شەممە 20/2/2024 لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری لاوازی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەور ئەبێت و لەکاتەکانی نێوان نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئەگەر کراوەیە بۆ چالاکبوونی ھەورە بروسکە و تاوە بارانی کورتخایەن لە شوێن و ناوچەی دیاری نەکراودا .

لای خۆشیەوە، دەستەی كەشناسی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەی سێ شەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاستی وڵات ئاسمان هەور و نیمچە هەوردەبێت و لە هەرێمی كوردستان هەور و باران و بروسکە دەبێت و لەباشووریش ساماڵ و هەندێک هەوراوی دەبێت، هاوكات پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا جێگیر دەبن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ڕۆژی چوار شەممەش لە ناوچەكانی ناوەڕاست ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و لە هەرێمی كوردستان هەندێک هەوراوی دەبێت و بارانی پچڕپچڕیش دەبارێت، لەباشووریش ساماڵ و هەندێک هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.

سەبارەت بە ڕۆژی پێنج شەممە و هەینی ئاماژەی بەوەكردووە، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەرێمی كوردستان هەندێک هەوراوی دەبێت و لە ڕۆژی هەینی ڕێژنە بارانی لەگەڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش لەتەواوی ناوچەكانی وڵات كەمێك بەرزدەبنەوە.

 

عێراق ڕێكاری نوێ‌ بۆ هەرزان كردنی نرخی گۆشت دەگرێتەبەر
پێت عێراق ڕێكاری نوێ‌ بۆ هەرزان كردنی نرخی گۆشت دەگرێتەبەر
ماوەی تۆماركردنی بایۆمەتری دەنگدەرانی هەرێم درێژكرایەوە
دوات ماوەی تۆماركردنی بایۆمەتری دەنگدەرانی هەرێم درێژكرایەوە
پەیوەندیدار