ماوەی تۆماركردنی بایۆمەتری دەنگدەرانی هەرێم درێژكرایەوە



كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تا کۆتایی ئەم مانگە نوێکردنەوەی بایۆمەتری دەنگدەران لە هەرێم درێژکراوەتەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، وادەی نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدەران لە هەرێمی كوردستان تا کۆتایی ئەم مانگە درێژکراوەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی بنکەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری بکەن بە مەبەستی نوێکردنەوەی کارتەکانیان.

پێشتر لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران بەردەوامە و لەدایکبووانی ساڵی 2006 و ئەو ھاووڵاتییانەی پێشتر تۆمارنەکراون، ئێستا دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن بەمەبەستی خۆتۆمارکردن.

وتیشی، “ئەم پڕۆسەیە لە 1ی شوباتی 2024 دەستیپێکردووە و تا 20ی شوباتی 2024 بەردەوام دەبێت”.

كەشوهەوای ئەم هەفتەیە بڵاوكرایەوە
پێشت كەشوهەوای ئەم هەفتەیە بڵاوكرایەوە
هۆشداری لەبارەی نرخی غازی ماڵانەوە دەدرێت
دواتر هۆشداری لەبارەی نرخی غازی ماڵانەوە دەدرێت
ەیوەندیدار