دەست بە دابەشكردنی بەشەئاردی هاووڵاتیان دەكرێت



وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەشكردنی بەشەئاردی چوارەمی ئەمساڵ ڕادەگەیەنێت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم دەڵێت: لە سبەینێوە دەستپێدەكات.

ئەسر داود غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دابەشکردنی ژەمێکی نوێی ئاردی وەک بەشێک لە بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان ڕاگەیاند.

موحسین محەمەد نەمیس، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی دروستكراوی دانەوێڵە ڕایگەیاندووە، کۆمپانیاکەیان بە پشتبەستن بە ڕێنمایی وەزیر، دەست دەکات بە بڕینی لیستەکانی ئامادەکاری بریکارەکان بۆ پشکی چوارەمی ئاردی هاووڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، فەرمانێک بۆ ناوەندەکانی بڕین لە بەغدا و پارێزگاکان دەرچووە بۆ بڕینی بەشە دانەوێڵەی ئاشەكان و بریکارەكان دەست بە وەرگرتنی بەشەئارد دەكەن.

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم لە ئاگادارییەكدا بۆ بریكارەكانی ئارد ئاماژەی بەوەكردووە، لە سبەینێوە پێنج شەممە 9ی ئایار هەڵدەستن بە دابەشكردنی لیستی بریكارانی ئاردی بەشی چوارەمی ئەمساڵ.

وەزارەتی پەروەردە قوتابییانی پۆلی ٩ ئاگادار دەکاتەوە
پێشت وەزارەتی پەروەردە قوتابییانی پۆلی ٩ ئاگادار دەکاتەوە
“یەکێتی تانە لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەدات و سکاڵایەکیش تۆمار دەکات”
دواتر “یەکێتی تانە لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەدات و سکاڵایەکیش تۆمار دەکات”
ەیوەندیدار