دادگای سلێمانی بڕیاری سزادانی تاوانبارانی کەیسی شنیار هونەری یەکلا کردەوە



ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی سلێمانی بڕیاری سزادانی تاوانبارانی کەیسی کوشتنی شنیار هونەری پەسەند کرد، کە مانگی شوباتی ٢٠٢٢، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێنرا و پاش مانەوەی بۆ چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاودێر عومه‌ر، پارێزەری کەیسی شنیار هونەر، لە بەردەم دادگای سلێمانییەوە بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند، لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ تاوانبارێک ژنەکەی بە ناوی (شنیار هونەر) سوتاند، پاش ئەوەی دادگای لێکۆڵینەوە ڕێکارەکانی جێبەجێکرد، دوو تۆمەتبار کە هاوسەرەکەی و ژنێکی عەرەب بوون بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەی کوشتنی شنیار دەستگیر کران.

ڕوونیشیکردەوە کە ژنە عەرەبەکە پەیوەندی لەگەڵ هاوسەری شنیار هەبووە.

ڕۆژی ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ دادگای تاوانەکانی سلێمانی سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر (هونەر ڕەشید) هاوسەری (شنیار هونەر)دا سەپاند و ژنە عەرەبەکەش ئازاد کرا.

ئاودێر عومەر، وتیشی: بە هۆی ئەوەی هەردوو لایەن بە بڕیارەکەی دادگا ناڕازی بوون و تانەیان لێدا، دۆسیەکە ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم کرا، ئەویش ئازادکردنی ژنەکەی پەسەند کرد و بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەی سزای زیندانی هەتاهەتایی هاوسەرەکەی شنیار و ڕایگەیاند کە ئەم تاوانە شایانی سەپاندنی سزای قورسترە و زیندانی هەتاهەتایی گۆڕی بۆ لەسێدارەدان.

پارێزەرەکەی شنیار ئەوەشی خستەڕوو کە دوای گەڕاندنەوەی دۆسیەکە بۆ دادگای تاوانەکانی سلێمانی، ئەمڕۆ دادگا بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بەسەر (هونەر ڕەشید) هاوسەری (شنیار هونەر) پەسەند کرد.

بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 210 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
پێشت بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 210 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
هاتووچۆ، شۆفێران لە کۆتاییهاتنی وادەی لێخۆشبوون ئاگادار دەکاتەوە
دواتر هاتووچۆ، شۆفێران لە کۆتاییهاتنی وادەی لێخۆشبوون ئاگادار دەکاتەوە
ەیوەندیدار