دادگا سزای ئەو پیاوەی دا، کە ژنەکەی سوتاند



پاش ساڵێک و دوو مانگ، ئەمڕۆ هاوسەری شنیار هونەر بە زیندانی تاهەتایی سزادرا.

شەوی ١٩ لەسەر ٢٠ مانگی شوباتی ٢٠٢٢ شنیار هونەری دایکی دوو منداڵ، لەلایەن هونەر ڕەشیدی هاوسەریەوە بە نەوت سوتێنرا، پاش چوار ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە لە ئیمێرنجسی سلێمانی گیانی لەدەستدا، لە شارۆچکەی سەیدسادق بەخاک سپێردرا.

پاش ساڵێک و دوو مانگ دادگای تاوانەکانی سلێمانی سزایی زیندانیکردنی تاهەتایی بەسەر هونەر ڕەشید سەپاند.

 

شەو شکاندنی ڕیکۆرد و ماڵئاواییە
پێشت شەو شکاندنی ڕیکۆرد و ماڵئاواییە
دوای ١٤ ساڵ، کەریم بنزیما، بای بای
دواتر دوای ١٤ ساڵ، کەریم بنزیما، بای بای
ەیوەندیدار