هاتووچۆ، شۆفێران لە کۆتاییهاتنی وادەی لێخۆشبوون ئاگادار دەکاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لە نزیکبوونەوەی ئەو وادەیەی بۆ لێخۆشبوونی سزای سەرپێچییەکان دەستنیشان کراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە لەوەی ڕۆژی 28ی ئام مانگە دوا وادەیە بۆ لێخۆشبوونی سزای سەرپێچییەکان

بە پێی بڕیارەکە هەر شۆفێرێک تا 28ی شوبات پارەی سەرپێچییەکانی بدات، ئەوا 20٪ لێخۆشبوونی بۆ دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هاتووچۆی هەولێردا هاتووە “هەر شۆفێرێک یان هاووڵاتییەک دەیەوێت سوودمەند بێت لەو بڕیارە، پێش تەواو بوونی وادەکە سەرەدانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکات”.

دادگای سلێمانی بڕیاری سزادانی تاوانبارانی کەیسی شنیار هونەری یەکلا کردەوە
پێشت دادگای سلێمانی بڕیاری سزادانی تاوانبارانی کەیسی شنیار هونەری یەکلا کردەوە
کۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە
دواتر کۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار