بافڵ تاڵەبانی: داهاتووی ناوچەکە پەیوەستە بە بڕیاری حەکیمانەوە



بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ ده‌یڤد كامیرۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و محەمەد بن ئەحمەد بن عەبدوڵا ئەلمەسنەد، ڕاوێژکاری میری قەتەر بۆ ئاسایشی نیشتمانی کۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەراوێزی دووەمین ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ ده‌یڤد كامیرۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا کۆبووەوە و دۆخی سیاسی و ئەمنیی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە تاوتوێکران و فراوانکردنی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەنێوان هەردوولا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە دووپاتکرایەوە.

تاڵەبانی، لەبارەی نوێترین پێشهاتە ئەمنییەکان ڕوونکردنەوەیدا و جەختی لەوەکردەوە، مەترسیی تیرۆر کۆتایی نەهاتووە و فراوانکردنی هاریکارییەکان لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەیدا، فاکتەری پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەیە.

لەلایەكی دیكەشەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە كۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد بن ئەحمەد بن عەبدوڵا ئەلمەسنەد، ڕاوێژکاری میری قەتەر بۆ ئاسایشی نیشتمانی گرنگترین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە کرایەوە.

ڕاشیگەیاند، هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بدەن و گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بنەمای کار و هەنگاوەکانی داهاتوو بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی گرژی و ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی، “پێویستە هەموولایەک بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و لایەنەکان دانبەخۆیاندا بگرن، داهاتووی ناوچەکە پەیوەستە بە بڕیاری حەکیمانەوە، باشترین بژاردە گەڕانەوەیە بۆ دیالۆگ و زاڵبوون بەسەر ئەو کێشانەی بەربەست لەبەردەم ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە دروست دەکەن”.

نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار بەرزبووەوە
یەکێک لە زیندانیکراوانی بادینان ئازاد کرا
دواتر یەکێک لە زیندانیکراوانی بادینان ئازاد کرا
ەیوەندیدار