یەکێک لە زیندانیکراوانی بادینان ئازاد کرا



گۆهدار زێباری چالاکوانی بادینان ئەمڕۆ ماوەی سزاکەی تەواو بوو و ئازاد کرا.

دوای مانەوەى بۆ ماوەی سێ ساڵ و شەش مانگ لە زیندان ئەمڕۆ ماوەى زیندانییەکەى گۆهدار زێباری چالاکوانی بادینان کۆتایی هات و ئازاد کرا.

گۆهدار زێباری یەکێکە لەو ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانەی بادینان، کەلە ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی وڵات دەستگیر کرا، و دادگای هەولێر سزای سێ ساڵ زیندانى بەسەردا سەپاند.

پێشتر گۆهدار زێباری سزاکەی بۆ لە ٦٠٪ کەمکرایەوە و دەبوو لە رۆژی ١٦ی مانگی ئازاری ساڵی رابردوو ئازاد بکرایە ، بەڵام جارێکی تر لەلایەن دادگای کەتنی هەولێرەوە بەتۆمەتی گۆڕینی لۆگۆی ئۆتۆمبێل بە شەش مانگ زیندانی تر سزادرا.

هاوکات پارێزەرەکەی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە ئێستادا گوهدار زێباری ئازادکراوە و هەوڵەکانیشیان بۆ ئازادکردنی چالاکوان شێروان شێروانی بەردەوامە کە بڕیارە مانگی سێی ساڵی ٢٠٢٥ ئازادبکرێت.

بافڵ تاڵەبانی: داهاتووی ناوچەکە پەیوەستە بە بڕیاری حەکیمانەوە
پێشت بافڵ تاڵەبانی: داهاتووی ناوچەکە پەیوەستە بە بڕیاری حەکیمانەوە
توێژینەوەیەک: وەرزشکردن دەرمانە بۆ چارەسەری خەمۆکی
دواتر توێژینەوەیەک: وەرزشکردن دەرمانە بۆ چارەسەری خەمۆکی
ەیوەندیدار