نرخی دۆلار بەرزبووەوە


جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ چەندین بڕیاری حكومەتی عێراقی و بانكی ناوەندی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی نرخی دۆلار.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار جارێكی دیكە ڕووی لەبەرزبوونەوە كردۆتەوە و بەهای دینار شكاوە.

ڕاشیگەیاند، ئێستا نرخی 100 دۆلار بە 152 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ماوەی سێ‌ مانگ تێپەڕیوە بەسەر بڕیاری بانكی ناوەندی عێراق بۆ كۆتایی هێنان بە مامەڵەكردن بە دۆلار لە ناوخۆی وڵات، كە بڕیار بوو لە دوای 1ی 1ی 2024ەوە بچێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە، بەڵام لە ئێستادا بەشێكی مامەڵەكان بوون بە دینار و هێشتا نرخخی دۆلار هاوتای نرخی فەرمی نەبووە.

بەپێی بڕیاری بانكی ناوەندی و یاسای بودجەی گشتی عێراق، نرخی 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دیاری كراوە، بەلام لە بازاڕدا نرخەكە جیاوازی زۆرە.

شەپۆلێكی بەهێزی دیكەی لێزمە باران گەیشتە ئاسمانی هەرێم
پێشت شەپۆلێكی بەهێزی دیكەی لێزمە باران گەیشتە ئاسمانی هەرێم
بافڵ تاڵەبانی: داهاتووی ناوچەکە پەیوەستە بە بڕیاری حەکیمانەوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی: داهاتووی ناوچەکە پەیوەستە بە بڕیاری حەکیمانەوە
پەیوەندیدار