یەكەم پارێزگا سبەینێی كردە پشوو



بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەخوڕەی ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، كە مەترسی دروست بوونی لافاوی لێدەكرێت، پارێزگای نەینەوا بڕیاریدا سبەینێ‌ بكاتە پشووی فەرمی و پشووەكەش ناوچە كوردستانییەكانی سنووری ئەو پارێزگایە دەگرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پارێزگای نەینەوا، عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا بڕیاریداوە سبەینێ‌ پێنج شەممە لەسەرجەم دامودەزگا فەرمییەكان بكرێتە پشووی فەرمی، ئەوەش بەهۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی پارێزگاكەی گرتۆتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پشووەكە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە، ئەوەش لەپێناو بەدەمەوەچوونی هاووڵاتیان لەحاڵەتی ڕووداوی نەخوازراودا.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووە، “ھێشتا بۆ پشووی سبەی ھیچ بڕیارێکمان نەداوە و بۆ ئەم پرسە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە گفتوگۆداین”.

ڕاشیگەیاندووە “بۆ سەلامەتیی هاووڵاتییان و ڕووبەڕوبوونەوەی لافاو، لەگەڵ هەموو تیمەکان ئامادەکاریی پێویست کراوە، دوێنێش کۆبوونەوەی تایبەت کراوە و چەندین بڕیاریش دراون”.

هاوكات، هاووڵاتیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە داوایان لە پارێزگاری سلێمانی كردووە، سبەینێ‌ بكاتە پشووی فەرمی.

بەکارهێنانی چەند جۆرێک زەیت کاریگەری خراپی لێدەکەوێتەوە
پێشت بەکارهێنانی چەند جۆرێک زەیت کاریگەری خراپی لێدەکەوێتەوە
بڕێکی زۆر خورمای ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا
دواتر بڕێکی زۆر خورمای ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا
ەیوەندیدار