بەکارهێنانی چەند جۆرێک زەیت کاریگەری خراپی لێدەکەوێتەوە



زۆر کەس لە کاتی پێداچوونەوە بە ڕێجیم لە ژیانیاندا جۆری زەیتی چێشت لێنان پشتگوێ دەخەن، هەروەها سەرنجیان لەسەر جۆری ئەو خۆراکە دەبێت کە دەکوڵێنرێت، ئەمەش بە پشتبەستن بە زانیاری پزیشکی دانراوە، بەو پێیەی ڕەنگە زەیتی چێشت لێنان هۆکارێکی گرنگ بێت بۆ دیاریکردنی “تەندروستی” ژەمەکان کوڵاو بوون.

ماڵپەڕی She Finds هۆشداری داوە لە دوو جۆری سەرەکی زەیتی چێشت لێنان کە لە چاوی شارەزایانی بواری خۆراک خراپترینن.

سۆیا و زەیتی گەنمەشامی،

پزیشکی بواری خۆراک سوزان مانزی جەختی لە ڕادەی کاریگەرییە زیانبەخشەکانی زەیتی سۆیا و زەیتی گەنمەشامی کردەوە، کە بە پلەی یەکەم بەهۆی ڕێژەیەکی زۆری ترشی چەوری ئۆمیگا 6یانەوە.

مەنزی دەڵێت: “ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٦، هەرچەندە بە ڕێژەیەکی کەم پێویستن، بەڵام دەتوانن هەوکردن بەرەوپێش ببەن کاتێک بە شێوەیەکی ناڕێژەیی لەگەڵ ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ دەخورێن” کە بە چەورییە تەندروستەکان ناسراون.

ئەم خواردنە ناڕێژەییە کە لە خۆراکی ڕۆژئاوادا باو بووە، بەشدارە لە هەوکردنی درێژخایەن، کە پێشەنگێکە بۆ نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان لەوانە نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرەی جۆری دووەم و قەڵەوی.

ئەو پسپۆڕە لە بواری خۆراکدا ڕوونی کردەوە: “زۆر خواردنی ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا 6، بە پلەی یەکەم لە ڕێگەی ئەو خۆراکانەی زۆر پرۆسێس کراون، کە ئەم زەیتانە بەکاردەهێنن، زیادبوونی کێشی لەش توندتر دەکات لەڕێگەی بەرەوپێشبردنی حاڵەتێکی هەوکردن کە دەتوانێت تەندروستی میتابۆلیک تێکبدات و هەڵگرتنی چەوری زیاد بکات”.

2- ڕۆنی بەشەکی هایدرۆجین کراو

جۆرێکی تری زەیتی مەترسیدار کە لەلایەن مەنزی تیشکی خستۆتە سەر، بریتییە لە زەیتی بەشەکی هایدرۆجین کراو.

ئەم توخمانە بە شێوەیەکی باو لە خۆراکە پرۆسێس کراوەکاندا دەبینرێن، بەتایبەتی نانەواخانە بازرگانییەکان،

مەنزی هۆشداری دەدات و دەڵێت: “چەورییەکانی ترانس کە بە زیادکردنی هایدرۆجین بۆ زەیتی ڕووەکی دروست دەبن، بە شێوەیەکی بەرچاو کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL) بەرز دەکەنەوە لە هەمان کاتدا کۆلیسترۆڵی باش (HDL) دادەبەزێنن، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دوو هێندە دەکات”. جگە لەوەش چەورییە ترانسەکان بەشدارن لە هەوکردنی سیستەمی و بەرگری ئەنسۆلین و زیادبوونی کێش.

هەوکردن کە بەهۆی چەورییە ترانسەکانەوە دروست دەبێت دەبێتە هۆی تێکچوونی خانەکان، ئەمەش مەترسی قەڵەوی و تێکچوونی گۆڕانکارییەکانی پەیوەندیدار زیاد دەکات.

لەبەر ئەم هۆکارانە باشتر وایە تا دەکرێت خۆت لەو زەیتانە بەدوور بگرێت.

چی باشە لەبری ئەوان بەکاربهێنرێت؟

لەبەر ڕۆشنایی ئەم مەترسیانە، مەنزی داوای دۆزینەوەی بەدیلێکی تەندروست دەکات بۆ ئەم زەیتە زیانبەخشانە، تیشک دەخاتە سەر زەیتی زەیتونی پاک، کە وەک بژاردەیەکی نایاب ئەم زەیتە تەندروستە و بۆ دڵ پڕە لە سوودە.

زەیتی زەیتون یەکێکە لەو زەیتانەی کە زۆرترین پێسنیاری بەکارهێنانی دەکرێت، کە بەگشتی ئەم زەیتە وودێکی زۆری هەیە و جۆرێک لە دژە هەوکردن دەبەخشێت و بەم شێوەیە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک قەڵەوی کەمدەکاتەوە.

مەسرور بارزانی لەگەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد کۆبووەوە
پێشت مەسرور بارزانی لەگەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد کۆبووەوە
یەكەم پارێزگا سبەینێی كردە پشوو
دواتر یەكەم پارێزگا سبەینێی كردە پشوو
ەیوەندیدار