بڕێکی زۆر خورمای ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، کۆگایەکی هەڵگرتنی خورمای ماوە بەسەرچوو دەستیبەسەردا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوەدەکات، لەلایەن تيمەكانی بەدواداچوون بۆ خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچوو و بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و كوالێتی كۆنترۆڵ، دەستمان گرت بەسەر کۆگایەکدا کەبڕی (٣٧٨٠) کارتۆن خورمای ماوەبەسەرچوی تێدابو ،

ڕاشیگەیاند، ئەو خورمایانەی لەو کۆگایەدابوون ماوە بەسەرچوو بوون، و هەڵسابون بە گۆڕینی کارتۆنی خورما ماوە بەسەرچووەکە و لێدانی بەرواری بەسەرچونی نوێ،

ڕوونیشیکردەوە، ئەو کارتۆنە خورمایانە ئامادە کرابوون و بەنیازبون لەبازاڕەکاندا بیفرۆشنەوە بەهاووڵاتیان .

لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، خواست لەسەر خورما چەند هێندە زیاد دەکات و لەو مانگەدا بازاڕی خورما جمەی دێت، موسوڵمانان زۆرینەیان ڕۆژووەکانیان بە خورما دەشکێنن، هەم وەک سوننەتێک و هەم وەک چالاککردنی گەدە و وەرزرتنی وزە لێوەی.

لێرەوە ڤیدیۆکە ببینە

یەكەم پارێزگا سبەینێی كردە پشوو
پێشت یەكەم پارێزگا سبەینێی كردە پشوو
ئەم مانگەش ئەگەری دواكەوتنی مووچە هەیە
دواتر ئەم مانگەش ئەگەری دواكەوتنی مووچە هەیە
ەیوەندیدار