بۆ پشووی سبەینێ‌ بڕیار دەدرێت



لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، ئەگەری لافاو لە زۆبەی ناوچەكان هەیە و پارێزگاری هەولێریش دەڵێت: “بۆ بڕیاردان لە پشوو لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە گفتوگۆداین”.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، شه‌پۆلێكی بارانبارین سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستانی گرتۆتەوە و پێشبینی بڕێكی زۆری باران ده‌كه‌م و ئه‌گه‌ری هاتنی لافاویش هه‌یه‌ له‌ته‌واوی چه‌م و دۆڵه‌كان و سه‌نته‌ری شار به‌تایبه‌ت گه‌رمیان و كه‌ركوك و هه‌ولێر.

وتیشی، “له‌هه‌ندێ شوێن زیاتر له‌ ١٣٠ ملم باران ده‌بارێت، هه‌ربۆیه‌ ئاماده‌كاری ته‌واو و جدی بكه‌ن”.

لای خۆشیەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووە، “ھێشتا بۆ پشووی سبەی ھیچ بڕیارێکمان نەداوە و بۆ ئەم پرسە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە گفتوگۆداین.”

ڕاشیگەیاندووە ”بۆ سەلامەتیی هاووڵاتییان و ڕووبەڕوبوونەوەی لافاو، لەگەڵ هەموو تیمەکان ئامادەکاریی پێویست کراوە، دوێنێش کۆبوونەوەی تایبەت کراوە و چەندین بڕیاریش دراون.”

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ پارێزگاری هەولێر بۆ خۆئامادەكردن بۆ ئەگەری لافاو لەگەڵ سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكان كۆبووەوە و بڕیاری “پێكهێنانی ژووری عەمەلیات” درا و ئامادەباشی ڕاگەیەنرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوی پارێزگای هەولێر، دوای هەڵسانگدنی ڕەوشەکە و بە دواداچوون بۆ سەرجەم ئەو هەنگاو و کارانەی، کە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانەوە بۆ زستانی ئەمساڵ و وەرزی بارانبارین و رێگری و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازاروی گۆڕانی کەش و هەوا کراوە کرا، سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ ڕوودانی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و پێشبینی نەکراو خرانە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو.

 

رەنگە بڕوا نەکەیت وڵاتێک هەبێت خزمەتگوزاری نامەناردنی تێدا قەدەغەبێت
پێشت رەنگە بڕوا نەکەیت وڵاتێک هەبێت خزمەتگوزاری نامەناردنی تێدا قەدەغەبێت
قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بە وەکالەت دەکات
دواتر قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بە وەکالەت دەکات
ەیوەندیدار