تەکنەلۆجیای نەوەی پێنجەم لە بواری پەیوەندی بۆ یەکەمجار دەهێنرێتە عێراق



وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق مۆڵەتی کارکرنی چوارەمی بە کۆمپانیایەکی پەیوەندییەکان( مۆبایل ) دەدرێت، کە بە تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم کار دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، حەیام ئەل یاسیری وەزیری پەیوەندییەکان پشتڕاستیکردەوە، کە چوارەمین مۆڵەتی کارکردنی کۆمپانیای پەیوەندی مۆبایل بە کۆمپانیایەکی حکومی عێراقی دراوە، کە بە تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم بۆ یەکەمجار لە عێراق کاردەکات،

یاسیری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە و مۆڵەتی مۆبایلی چوارەمی نیشتمانی دراوە بە کۆمپانیای گشتی ئەل سەلام، کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی وەزارەتەکەمان و بۆ یەکەمجار لە عێراق تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم بەکاردەهێنێت ، کە تەکنەلۆژیایەکی زۆر پێشکەوتووە و چەند وڵاتێکی کەمی جیهان بەکاریدەهێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، “وەزارەت دەستیکردووە بە ڕێکارەکانی و دیزاین و پلان و لێکۆڵینەوەی وردی ئامادەکردووە بۆ دامەزراندنی تۆڕەکە و بەڕێوەبردنی تۆڕەکە.

وتیشی”کۆمەڵێک ڕێکار هەیە کە دەبێت پێش پرۆسەی دەستپێکردنی خزمەتگوزارییەکە و بەڕێوەبردنی تۆڕەکە بێت، لەوانەش دەرکردنی مۆڵەت لە کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکان و میدیا، ئەمەش ئەوەیە کە لە ئێستادا لەگەڵ کۆمیسیۆن کار لەسەر دەکرێت بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی دەرکردنی مۆڵەتەکە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “وەزارەت کار لەسەر دامەزراندنی کۆمپانیایەکی پشک نیشتمانی دەکات، کە ڕێگە بە هاووڵاتیان دەدرێت بەشداری لە بەشێک لە پشکەکاندا بکەن، مەبەست لەمەش ئەوەیە سندوقی خانەنشینی فەرمانبەران و سندوقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بخرێتە نێو دامەزرێنەران، لە کۆمپانیای حکومی و خاوەن پشکەکانی، بەجۆرێک کە قازانجی کۆمپانیاکە بۆیان بگەڕێتەوە”.

ڕوونیشیکردەوە، “مۆڵەتەکە بە هاوبەشی لەگەڵ ئۆپەراتۆرێکی جیهانی دەدرێت بە کۆمپانیایەکی نیشتمانی، و کاریگەری بەرچاوی دەبێت لەسەر ئاستی خزمەتگوزاری، چونکە تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتووە، کە خێرایی و کوالێتی چەندین جار باشترە لە نەوەی چوارەم”.

بۆچی باشترە شەوان زوو بخەویت؟
پێشت بۆچی باشترە شەوان زوو بخەویت؟
باران و بەفر هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری لافاو دەدرێت
دواتر باران و بەفر هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری لافاو دەدرێت
ەیوەندیدار