بۆچی باشترە شەوان زوو بخەویت؟



خەوتن یەکێکە لە لایەنە گرنگەکان کە کاریگەری لەسەر تەندروستی و کوالیتی ژیانی مرۆڤ دەبێت.

پزیشکان و پسپۆڕان دەڵێن، خەوتنی بڕێکی پێویست بەتایبەت لە سەعاتەکانی سەرەتای شەودا، ڕەنگە کاریگەری بەرچاوی لەسەر تەندروستیت هەبێت.

ماڵپەڕی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەکردووە، زۆرێک لە توێژینەوە زانستییەکان جەختیان کردووەتەوە لە سوودەکانی زوو خەوتن لە چەندین لایەنەوە، وەک تەندروستی جەستەیی و تەندروستی دەروونی، ئەمە جگە لەوەی کاریگەری لەسەر بەڕێکردنی ڕۆژانەی مرۆڤ هەیە.

سودەکانی زوو خەوتن چین؟

چالاککردنی مێشک:

زوو خەوتن یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی چالاکییەکانی مێشک و زیادکردنی سەرنج و تەرکیز لە ڕۆژدا.

تەندروستی گشتی:

زوو خەوتن بەشدارە لە بەرزکردنەوەی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان و کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک بەرزی پەستانی خوێن و شەکرە.

باری دەروونی و سۆز:

خەوتنی پێویست و زوو دەبێتە هۆی باشترکردنی باری دەروونی و هەست و سۆزی ئەرێنی، لەکاتێکدا کەم خەوی ئەگەری تووشبوون بە فشار و خەمۆکی زیاد دەکات.

ڕێکخستنی هۆرمۆنەکان:

زوو خەوتن دەردانی هۆرمۆنە گرنگەکانی وەک هۆرمۆنی گەشە و هۆرمۆنەکانی هاوسەنگکردنی خۆراک ڕێکدەخات، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر گەشەکردن و تەندروستی گشتی دەبێت.

زیادبوونی بەرهەمهێنان:

خەوتن و زوو لە خەو هەڵسان کاتێکی زیادە بە ڕۆژەکەت دەبەخشێت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان و ئەنجامدانی ئەرکی زیاتر.

کوالیتی خەوتن:

زوو خەوتن یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی سوڕی خەوێکی باشتر، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ هەستکردن بە ئاسوودەیی و ئیسراحەت.

شێوازی ژیانی تەندروست:

زوو خەوتن بەشدارە لە دامەزراندنی شێوازێکی ژیانی تەندروست کە وەرزشکردن و خواردنی ژەمەکان لە کاتی گونجاودا لەخۆدەگرێت.

ڕێکخستنی کاتژمێری بایۆلۆژی:

زوو خەوتن بەشدارە لە ڕێکخستنی کاتژمێری بایۆلۆژی جەستەت، ئەمەش بەشدارە لە باشترکردنی پرۆسەکانی هەرسکردن.

لە توركیا پرۆسەی چارەسەری پرسی كورد دەستپێدەكاتەوە
پێشت لە توركیا پرۆسەی چارەسەری پرسی كورد دەستپێدەكاتەوە
تەکنەلۆجیای نەوەی پێنجەم لە بواری پەیوەندی بۆ یەکەمجار دەهێنرێتە عێراق
دواتر تەکنەلۆجیای نەوەی پێنجەم لە بواری پەیوەندی بۆ یەکەمجار دەهێنرێتە عێراق
ەیوەندیدار