پۆستی جێگری پارێزگارێكی عێراق درا بە كورد



ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا جێگرانی پارێزكاری هەڵبژارد، كە یەكێك لە جێگرەكان كوردە و لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانە.

ئەمڕۆ شەممە 10ی شوبات، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا سێیەمین دانیشتنی لە خوولی نوێی خۆیدا ئەنجامدا و هەردوو جێگری پارێزگاری هەڵبژارد، كە جێگری یەكەم سیروان ڕۆژبەیانی لە پشكی پارتی و دووەمیان عومەر نامیق ئەلمەولا، لە لیستی وەتەنیە.

دوو شەممەی ڕابردوو ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەنگیدا بۆ هەڵبژاردنی عەبدولقادر دەخیل وەک پارێزگار، هەروەها ئەحمەد حاسعود بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و محەمەد عەبدوڵڵا جبوری وەک جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنەکە.

ژمارەی دەنگەکانی پارێزگاری نەینەوا گەیشتە 906 هەزار و 294 دەنگ، هەروەها ژمارەی کورسییەکانی پارێزگاکەش لە 29 کورسی پێکدێت (19 کورسی بۆ پیاوان، 7 بۆ ژنان، 3 بۆ پشکەکان).

لە هەڵبژاردنی 18ی 12ی 2023ی ئەنجوومەنی پارێزگاكاندا “جگە لە هەرێمی كوردستان” (هاوپەیمانی نەینەوا بۆ گەلەکەی 4 کورسی، پارتی دیموکراتی کوردستان 4 کورسی، هاوپەیمانی گرێبەستی نیشتمانی 3 کورسی، سیادە 2 کورسی، تەقەدوم 2 کورسی، حەسمی نیشتمانی 2 کورسی، حەدبای نیشتمانی 2 کورسی و هەویەی نیشتمانی 2 کورسی و یەکێتیی گەلی نەینەوا 2 کورسی)یان بەدەستهێنا. هاوكات (هاوپەیمانی عەزم، پارتی نوێبوونەوەی نیشتمانی، محمد عارف ئەلشەبکی، ئایدن شیڤان شارو یەزیدی و بزووتنەوەی بابلیون)یش هەریەکەیان یەک کورسییان بەدەستهێنا.

بە فەرمی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان و جەژن دیاری كران
پێشت بە فەرمی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان و جەژن دیاری كران
سەنتەرێکی تایبەت بە منداڵانی ئۆتیزم و بەساڵاچووانی تووشبووی زەهایمەر لە سلێمانی کرایەوە
دواتر سەنتەرێکی تایبەت بە منداڵانی ئۆتیزم و بەساڵاچووانی تووشبووی زەهایمەر لە سلێمانی کرایەوە
ەیوەندیدار