بە فەرمی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان و جەژن دیاری كران



بەپێی حیساباتی فەلەکناسی، بڕیارە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ لە ڕۆژی دوو شەممە ١١ی ئازار دەست پێبکات و 30 ڕۆژی تەواو دەبێت و موسڵمانان 30 ڕۆژ بەڕۆژوو دەبن و ڕۆژی چوار شەممە 10ی نیسان دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانكی شەوال و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 10ی شوبات-ی 2024 (29ی ڕەجەب)، ناوەندە ئاینییەكانی جیهان بۆ بینینی هیلالی مانگی شەعبان-ی 1445ی كۆچی دەگەڕێن و لەسەر ئەو بنەمایەش گریمانەیەكی نزیك بۆ دەستپێكردنی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ دەكرێت.

بەپێی حیساباتی فەلەکی، کە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی خۆر لە پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی لە میسر ئامادەکراوە، ئەمڕۆ شەممە 10ی شوبات (29ی ڕەجەب-ی 1445ی كۆچی) لە کاتژمێر 1ی بەرەبەیانی بەکاتی ناوخۆی قاهیرە مانگی شەعبان لەدایک بووە.

ناوەندەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرەتای مانگی شەعبانی ساڵی ١٤٤٥ی کۆچی لە ڕۆژی یەک شەممە 11- 2- 2024ی زاینی دەبێت.

بەپێی حساباتی فەلەکناسی، بڕیارە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ لە ڕۆژی دوو شەممە ١١ی ئازار دەست پێبکات و ژمارەی ڕۆژانی ڕۆژووگرتنی ئەمساڵ ٣٠ ڕۆژ دەبێت.

سەبارەت بە کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، حساباتە فەلەکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ڕۆژی سێ شەممە ٩ی نیسان دەبێتە ٣٠ی ڕەمەزان و سەرەتای مانگی شەوال و یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ڕۆژی چوار شەممە ١٠ی نیسان دەبێت.

عێراق مۆبایلی نیشتمانی دادەمەزرێنێت
پێشت عێراق مۆبایلی نیشتمانی دادەمەزرێنێت
پۆستی جێگری پارێزگارێكی عێراق درا بە كورد
دواتر پۆستی جێگری پارێزگارێكی عێراق درا بە كورد
ەیوەندیدار