سەنتەرێکی تایبەت بە منداڵانی ئۆتیزم و بەساڵاچووانی تووشبووی زەهایمەر لە سلێمانی کرایەوە



پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ بەشداری لە کردنەوەی کلینیکی مێرسی ماری مەسیحییەکان لە سلێمانی کرد و وەک یەکەم پرۆژەی لەو شێوەیە لە عێراق و هەرێم ناوی برد.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 2 شوبات بەشداری کرد لە کردنەوەی کلینیکی مێرسی ماری مەسیحییەکان، بۆ خزمەتکردنی مناڵانی ئۆتیزم و بەساڵاچووانی توشبوو بە نەخۆشیی لەبیرچونەوە بێبەرامبەرو، وەک یەکەم پڕۆژەی لەم شێوەیە لە عێراق و ناوچەکەدا،

هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاند، بە دەستپێشخەریی دکتۆر مەتران یوسف تۆما سەرۆکی ئەسقەفەکانی کەرکوک و سلێمانی کلدانییەکان و بە پشتیوانیی ئەندازیار بێرنار، و بەهیممەت و کۆمەکی مەسیحییەکانی جیهان و کوردستان و بەپشتیوانیی پارێزگاری سلێمانی و فەرمانگاو لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەم پرۆژەیە جێبەجێکراوە.

د. هەڤاڵ پێزانین و پیرۆزبایی و پشتیوانیی بۆ هەموو مەسیحییەکان و پڕۆژەکە دەربڕی و بە پرۆژەیەکی پیرۆزو بەهادار و ناوازە ناوی برد.

شایەنی باسە لە هەرێمی کوردستان چەند سەنتەرێکی ئەهلی تایبەت بە منداڵانی ئۆتیزم هەن، هاوکات لە سلێمانی شوێنێکی تایبەت بە چاودێریکردنی بەساڵاچوان هەیە کە ناوی خانەی بەساڵاچوانە، ئەم پرۆژەیەش دەبێتە یەکەم پرۆژە لە سلێمانی کە چاودێری منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم و بەساڵاچوان بەتایبەت ئەوانەی تووشی لەبیرچوونەوە بوون بەبێ بەرامبەر بکات.

پۆستی جێگری پارێزگارێكی عێراق درا بە كورد
پێشت پۆستی جێگری پارێزگارێكی عێراق درا بە كورد
مامۆستایان بانگەواز بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەرفراوان دەکەن
دواتر مامۆستایان بانگەواز بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەرفراوان دەکەن
ەیوەندیدار