نەسڕ و هیلال لە چاوەڕوانی یارییەکی ئاگریندا



لە یاری کۆتایی جامی وەرزی ڕیازدا، یانەی نەسڕ و هیلال ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

یارییەکە کاتژمێر 9ی شەو بە کاتی هەولێر بەڕێوەدەچێت و هەردوو یانە، کە سەختترین ڕکابەریی لە نێوانیاندا هەیە، هەوڵی بەدەستهێنانی جامەکە دەدەن.

نەسڕ و هیلال بە سەرکەوتنیان بەسەر یانەی ئینتەر مەیامی گەیشتنە یاری کۆتایی، هیلال بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ و نەسڕیش بە شەش گۆڵی بێ وەڵام لە مێسی و هاوڕێکانیان بردەوە.

چاوەڕوان دەکرێت کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئامادەی یارییەکەی ئەمشەو بێت کە پێشتر بە هۆی پێکانەوە لە نێو جەماوەرەوە تەماشای سەرکەوتنی هاوڕێکانی کرد بەسەر ئینتەرمەیامیدا.

لە خولی سعودیەشدا ڕکابەرییەکی سەخت لە نێوان هەردوو یانەدا هەیە، هیلال بە کۆکردنەوەی 53 خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە و نەسڕیش هەوڵی نزیکبوونەوە لە بەدەستهێنانی جامەکە دەدات هەرچەندە بە جیاوازی حەوت خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکەدایە.

وەزارەتی پەروەردە ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداردەکاتەوە: بەرپرسیارێتی کەموکوڕییەکان هەڵناگرین
پێشت وەزارەتی پەروەردە ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداردەکاتەوە: بەرپرسیارێتی کەموکوڕییەکان هەڵناگرین
“مەترسییەکی گەورە لەسەر هەرێم هەیە و تورکیا دەیەوێت شەڕی پەکەکە بە پێشمەرگە بکات”
دواتر “مەترسییەکی گەورە لەسەر هەرێم هەیە و تورکیا دەیەوێت شەڕی پەکەکە بە پێشمەرگە بکات”
ەیوەندیدار