“مەترسییەکی گەورە لەسەر هەرێم هەیە و تورکیا دەیەوێت شەڕی پەکەکە بە پێشمەرگە بکات”



ئەمینداری گشتی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت مەترسییەکی گەورە لە سەر هەرێمی کوردستان هەیە، تورکیاش کە بەنیازە لە بەهاری داهاتوودا ئۆپەراسیۆنێکی گەورە ئەنجام بدات، دەیەوێت شەڕی پەکەکە بە پێشمەرگە بکات.

یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا بە یاوەری سوپاسالاری وڵاتەکەی لە گەشتێکی دوو ڕۆژەدا بۆ بەغدا و هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

دەربارەی ئامانی تورکیا، جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “تورکیا بە نیازە لە بەهاردا ئۆپەراسیۆنێکی زۆر گەورە دژ بە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجام بدەن لە ناوخۆی تورکیا و هەرێمی کوردستان و قەندیل و ناوچەکانی شەنگالی سەر بە موسڵ، بۆ ئەم مەبەستەش دەیانەوێت عێراق و هەرێم هاوکاریان بکەن و بەشدار بن لەو ئۆپەراسیۆنەی ئەنجامی دەدەن.”

وتیشی،” هەموو کۆبوونەوەکان لەگەڵ لایەنەکان ئامانج لێی قەناعەت پێکردنیانە بۆ بەشداری شەڕ و ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی پەکەکە. ئەوان دەیانەوێت سەربازی خۆیان پارێزراوبێت هەوڵ دەدەن پێشمەرگە بەکار بهێنن بۆ ئەو شەڕە، گەشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئەوان بە تەنها ئەو ئۆپەراسیۆنانەی ئەنجامی دەدەن لە ڕووی ئاسمانی و زەمینی تا ئێستا نەیانتوانیوە گەریلا لە ناو ببەن.”

جەبار یاوەر ڕایگەیاند،” مەترسیەکی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، چونکە دەبینین بەردەوام فڕۆکەی جەنگی تورکیا لەسەر ئاسمانی هەرێمی کوردستانە، و بۆردومانی سنوور و قوڵایی هەرێم دەکات، تەنانەت خەڵکی سڤیلیش دەبنە قوربانی، ئەمەش مەترسیە لەسەر خەڵکی هەرێم و سنوورەکانی هەرێم، تا ئێستا 450 گوند چۆڵکراون، جگە لەوەش زیاتر لە 90 هاووڵاتی مەدەنی کوژراو و چەندین برینداریش هەیە، بەمەش گوندەکان بەرەو چۆڵ بوون دەچێت و مەترسی و دڵە ڕاوکێش دروست دەکات، ئەگەر بەهار ئۆپەراسیۆن بکەن ئەوە مەترسی گەورەیە لەسەر هەموو هەرێم.”

وتیشی،” لایەنەکان نابێت ببنە لایەنێکی هاوکار بۆ ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنەی لە هەرێم دەکرێت، یان نەبنە بەشێک لە پێدانی زانیاری بە دەزگا هەواڵگریەکانی تورکیا یان نەبنە ئامرازێک بۆ ئەوەی کورد جارێکی تر شەڕی کورد بە کورد دورست ببێت.”

بەڵام لە بەرامبەردا پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی خواستی تورکیا بۆ بەشداریپێکردنی پێشمەرگە لە هێرشکردنە سەر پەکەکە بە دەنگیا ئەمریکای ڕاگەیاند،” بابەتی شەڕ لەگەڵ پەکەکە ڕاست نییە” بێ ئەوەی لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوەی زیاتر بدات.

نەسڕ و هیلال لە چاوەڕوانی یارییەکی ئاگریندا
پێشت نەسڕ و هیلال لە چاوەڕوانی یارییەکی ئاگریندا
بڕیارێک بۆ سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق درا
دواتر بڕیارێک بۆ سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق درا
ەیوەندیدار