وەزارەتی پەروەردە ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداردەکاتەوە: بەرپرسیارێتی کەموکوڕییەکان هەڵناگرین



ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژە بۆ داخڵکردنی داتای مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لە سیستەمی “ئی-پەروەردە” و لیژنەی جێبەجێکاری پڕۆژەکەش دەڵێت: “بەرپرسیارێتی کەموکوڕییەکان هەڵناگرین”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی جێبەجێکردنی سیستەمی “ئی پەروەردە” ڕایگەیاند، پێویستە گشت ناوەندەکانی خوێندن زۆر بە وردی و بە دروستی داتای مامۆستایانی وانەبێژ و هەموو ئەو وردەکارییەی لێتان داواکراوە پڕی بکەنەوە.

داواشیکرد داتاکان بە کۆتا شایستەی داراییەوە داخڵ بکەن کە وەریانگرتووە یان لەپاش ئەو ڕێکەوتەی فەرمانی وانەبێژیان بۆ دەرچووە هێشتا شایستەی دارایی وەرنەگرتووە، بەڵام بە گوێرەی رێنمایی دارایی بە چ بڕە پارەیەک بۆی دیار دەکرێت پێویستە پڕ بکرێتەوە، تەنانەت وێنەی پرۆفایلیش پێویستە فەرمی بێت.

لیژنەکەی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەڵێت: “بەرپرسیارێتی کەموکوڕی داتاکان ناگرینە ئەستۆ بۆیە پێویستە هەر مامۆستایەک داتای کەموکوڕی تێدایە بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن بەدروستی لەگەڵ بەکارهێنەری سیستەم چێکی داتاکان بکەنەوە”.

ڕاشیگەیاند، “ئەوەی ئێمە وەک لیژنەی جێبەجێکردنی سیستەم دەیبینین لە کاتی چێککردنەوەدا هێشتا کەموکوری هەیە لە چەندین ناوەندی خوێندن”.

ئەم ڕاگەیەندراوە دوای ئەوە هات کە وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆتا وادەی داخڵکردنی داتای مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراوە لە سیستەمی ئی- پەروەردە و جەختیکردەوە لەوەی لەپاش کاتژمێر 6ی ئێوارەوە داخڵکردنی داتا ڕادەگیرێت و کار بە هیچ داتایەکی دیکە ناکرێت بە دەر بێت لە داتای سیستەم.

نرخی ماددە خۆراکییەکان لە بازاڕەکاندا جێگیر دەکرێت
پێشت نرخی ماددە خۆراکییەکان لە بازاڕەکاندا جێگیر دەکرێت
نەسڕ و هیلال لە چاوەڕوانی یارییەکی ئاگریندا
دواتر نەسڕ و هیلال لە چاوەڕوانی یارییەکی ئاگریندا
ەیوەندیدار