کامێرایەکی دیکەی خاڵ بۆ خاڵ زیاد دەکات



هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شوفێران دەكاتەوە، ئێستە كامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەڕێی شەقڵاوە- قەندیل دانراوە و بەشێوەی كاتی كار دەكات.

ئەمڕۆ شەممە، هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و شوفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لە ئەمڕۆوە كامێراكانی تۆماركردنی سەرپێچی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ، لە ڕێی شەقڵاوە- قەندیل دەكەوێتە كار بەشێوەی تاقیكردنەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاتژمێر ١٢ شەو لە بەرواری ١٠ شوبات ئەو كامێرایانە بە هەمیشەیی كار دەكەن و سەرپێچییەكانی تیژڕۆیی تۆماردەکەن لە سیستمی سزادانی هاتوچۆ.

باسی لەوەشکردووە، بەرزترین خێرایی ڕێپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچووكەكان، ١٠٠ كیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش ٨٠ كیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دیاری كراوە.

بەهۆی دانانی كامێرای هاتوچۆ، ئێستا ڕێژەی ڕووداوەكان ٪٦٥ كەمیكردووە و كەمترین ڕووداوی هاتوچۆ لەو ڕێگایانە تۆمار دەكرێن كە كامێرایان تێدایە.

ڤیدیۆ.. فڕۆکە ئەمریکییەکان بە ئاسمانی بەغدای پایتەختدا دەسوڕێنەوە
پێشت ڤیدیۆ.. فڕۆکە ئەمریکییەکان بە ئاسمانی بەغدای پایتەختدا دەسوڕێنەوە
حەشدی شەعبی ناوی بەرپرسە کوژراوەکانی بڵاوکردەوە
دواتر حەشدی شەعبی ناوی بەرپرسە کوژراوەکانی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار