بەریتانیا ڤیزای ئەلیكترۆنی بە هاووڵاتیانی وڵاتێك دەدات



بەریتانیا بڕیاریدا، لەپێناو ئاسانکاری بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی سەردانکردنی وڵاتەكە دەکەن، لە ڕۆژی ٢٢ـی ئەم مانگەوە دەست دەکرێت بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی بە دانیشتووانی ئەردەن.

دەسەڵاتدارانی بەریتانیا ڕایانگەیاندووە، لەپێناو پەرەپێدانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان لەگەڵ شانشینی ئەردەن، بڕیاریانداوە بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی بە دانیشتووانی ئەو وڵاتە.

ئاماژە بەوەشكراوە، نووسراوێکیان ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوە و کاروباری تاراوگە کردووە، کە لە ڕۆژی ٢٢ـی شوباتەوە دەست بە پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی بە دانیشتووانی ئەردەن بکرێت.

ئاشكراشی كردووە، ڤیزای ئەلیکترۆنی بۆ ماوەی دوو ساڵ یاساییە، بەو مەرجەی پاسپۆرتەکە یاسایی بێت و لە حاڵەتی گۆڕین یان نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکە، پێویستە داواکاری ڤیزاکە دووبارە پێشکەش بکرێتەوە.

 

کەشناسی هەرێم: سبەینێ لە هەندێک ناوچە بەفر و باران دەبارێت
پێشت کەشناسی هەرێم: سبەینێ لە هەندێک ناوچە بەفر و باران دەبارێت
مەسرور بارزانی بڕیاری لێخۆشبوونی پێشینەیەكی لەسەر توێژێك دەركرد
دواتر مەسرور بارزانی بڕیاری لێخۆشبوونی پێشینەیەكی لەسەر توێژێك دەركرد
ەیوەندیدار