کەشناسی هەرێم: سبەینێ لە هەندێک ناوچە بەفر و باران دەبارێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە و دەڵێت: سبەینێش لە هەندێک ناوچە بەفر و باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو, ئەگەری بارینی نمە باران و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە, لە کاتەکانی شەو و بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە.

هەروەها، زۆرترین بڕی باران لە خانەقین باریوە کە ١١.٨ ملم و کەمترین بڕی بارانبارینیش لە سنووری چەمچەماڵ بووە.

بارانى 12 کاتژمێری رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم
پیرمام 0.1 ملم
سلێمانى 0.3 ملم
چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ باریوە
بازیان 0.4 ملم
دوکان 2.0 ملم
حاجى ئۆمەران 0.2 ملم
هەڵەبجە 0.6 ملم
کەلار 4.0 ملم
مەیدان 4.2 ملم
پێنجوێن 7.8 ملم
خانەقین 11.8 ملم

شێوازێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەران دەخرێتەڕوو
پێشت شێوازێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەران دەخرێتەڕوو
بەریتانیا ڤیزای ئەلیكترۆنی بە هاووڵاتیانی وڵاتێك دەدات
دواتر بەریتانیا ڤیزای ئەلیكترۆنی بە هاووڵاتیانی وڵاتێك دەدات
ەیوەندیدار